به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا بە ناردنی یارمەتیەکانی بەناو مرۆڤ دوستانە بۆ حەڵەب لەلایەن تورکیا بە بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ورێکخراوی نەتەوەکان نەیارەتی کرد.
بە پێی ئەم راپۆرتە یەکێ لە سەرچاوە ئامادەکان لە وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا جەختی کرد: دەمیشق نەیارەتی خۆی لەگەڵ هێنانی یارمەتی گەلێک لە ژێر ناوی مرۆڤ دوستانە بۆ شاری حەڵەب بەبێ هاوئاهەنگی لەگەل دەوڵەتی سووریا ورێکخراوی نەتەوەکان ڕادەگەیەنێت.
هەروەها ئەنجامی ئۆپراسیۆنی سەربازی فڕۆکە شەرکەرەکانی تورکیا لەسەر ئاسمانی سووریا بەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەمیشق و مسکۆ ، دەسدرێژی بۆ سەر سووریا و دەسەڵاتدارەتی دێتە ئەژمار. ئەم سەرچاوە وابەستە بە وەزارەتی دەرەوەی سووریا هەرلەوپێناوەدا جەختی کرد: لەئەگەریی وەها کردەوەیەک لەلایەم تورکەکانەوە ، سووریا بە کەڵک وەرگرتن لە سازوکارو کەرەسەو ئامیری باش ، لە چوارچێوەی بەرەڤانی لە دەسەڵاتدارەتی خۆی، لەگەڵ ئەم دەسدرێژیە بەربەرەکانی دەکات و کاردانەوەی پێ نیشان دەدات.
تورکیا لە سەرەتای قەیرانی سووریا لە ترۆریستەکان پشتیوانی ماڵیی و چەکەمەنی کرد و هەربەم هۆیەوە مافی نیە کە سەبارەت بە خەڵکی سووریا وبەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم ئیدعا بکات.
شایانی باسە میدیاکان ڕایانگەیاند بیست لۆری لەو شتانەی کە تورکیا بە یارمەتی مرۆڤ دوستانە ناوی لیی بردوون بریتی لە خوراک ، جل وبەرگ وکەل وپەلی یاری منداڵان ، لەسنوورە باشوریەکانی ئەم وڵاتە تیپەرێون و بەرەو پارێزگەی حەڵەب لە سووریا لە حەرەکەت دایە....
کۆتایی کورتە نامە/310