به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :"سادق حسێن جابیری ئەنساری " ، جێگری عەرەبی وئافریقایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، ڕۆژی یەکشەممە، لە مەشهەد ، (باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) ووتیشی : کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەر چەشنە ئاگڕ بڕ و گەڵاڵەی ئاشتی کە کۆتایی بدات بە کارەساتی ئینسانی لە سوریا و یان بەرتەسکیی بکاتەوە و دەستەبەریی چارەسەری سیاسی قەیرانی ئەو وڵاتە بێت بە گوێرەی دەنگی خەڵکی سوریا ، پێشوازی دەکات .
جابیری ئەنساری بە ڕێککەوتنی ئەمدواییەی ڕوسیا وئەمریکا لە قەیرانی سوریا ئاماژەی کرد و بەڕاشکاوی ووتی : هەر چەشنە ڕێککەوتن و ڕێگاچارەیەک لە قەیرانی سوریا دەبێ بە گوێرەی سێ ڕەهەندی ئینسانی ، ئاسایشی و سیاسی بێت . جێگری عەرەبی وئافریقایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ، ووتیشی : قەیرانی سوریا لەیەک لا مەسەلەیەکی ئاسایشییە چوونکا گرووپە ترۆریستەکان بە ئامادە بوونی بەربڵاو، ئاسایشی ئەو وڵاتە ، ناوچە و جیهان یان تێکداوە .
جابیری ئەنساری ، ڕەهەندی دووهەمی ئەو قەیرانەی مەسەلەی سیاسی ئەو زانیوە و ووتی : داوا کاری گەلێک لە لایەن بەشگەلێکی کۆمەڵگە ی سوریا بۆ گۆڕان لە ئارادایە کە بە شێوەی سروشتی لەکاتی ئاراستە کرانی هەر ڕێگا چارەیەک دەبێ سەرنجی پێبدرێت ...
کۆتایی کورتە نامە/310