به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : بە گێرانەوە لە زەر نیوز ، سالح موسڵم هاوسەرۆکی پارتی یەکیەتی دیمۆکراتیکی سوریا پەیەدە لە قسەگەلێک دا بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی قەڵخانی فورات لە باکووری سوریا لە لایەن سوپای تورکیا ووتی : چالاکییەکانی سەربازی سوپای تورکیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش نییە چوونکا ڕاستەقینەکان بە تەواوەتی ئاشکرایە .
تورکیا دوای شکستی داعش لە باکووری سوریا چووەتە جرابلۆس . دەنا هێلەکانی پێوەندی لە نێوان ڕەققە و جرابلۆس دادەخران . تورکیا بۆ پێش گرتن بە م کردەوەیە هاتە کایەوە .
ئەو هەروەها بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە هێلی پێوەندی ڕەققە - جرابلۆس هەروا ئاوەڵایە بەڕاشکاوی ووتی : داعش جل و بەرگی گۆڕیوە و بووە بە ئەلنۆسرە و سوپای ئازادی سوریا . سوپای ئازادی سوریا ڕاست وەکوو داعش خۆیەتی. هەمان ئەندێشە و هەمان سەر بڕینەکان پێو شۆین دەگرن . هەردووی ئەوان پەیڕەوی لە ئەندیشەکانی دەمارگرژانە دەکەن .
سالح مۆسڵم لە بارەی پاشە کشەی هێزەکانی یەپەگە لە ڕۆژئاوای فورات یش ووتی : ئەگەر بڕیار بۆ پاشەکشە بوو ئێمە پاشە کشەمان کردووە ، بەڵام ئەوان ئەو کەسانەی لە وێدان بە هێزەکانی یەپەگە دادەنێن .هێزەکانی یەپەگە لە ڕاستی دا دوای ئازاد کرانی ناوچەکانی ڕۆژئاوای فورات لە چنگ داعش گەڕاونەتەوە بۆ پێگەکانی خۆیان ....
کۆتایی کورتە نامە/310