به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :سەرچاوە ئاسایشتییەکان ی ئێراقی ڕایان گەیاندووە ، رۆژی شەممە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبایەک لە ناوچەی ئەلتاجی لە باکووری بەغدا ، لانی کەم دوو کەسی سیڤیل کوژران و ١١ کەسی دیکەیش بریندار بوون . تەقینەوەی ترۆریستی هەینی شەوی ڕابردوو لە رۆژهەڵاتی بەغدا یش ٢٠ کوژراو و٤٠ برینداری لێکەوتەوە . هەرلەم حالە دا ، " یەعقوب یوسف" لە بەر پرسانی ناوچەی جلولا لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئێراق باسی لە گەڕانەوەی زیاتر لە ٩٠٠ بنە ماڵەی ئاوارەی دیکەی ئەو ناوچەیە بۆ ماڵی خۆیان کردووە . هەر ئێستا بە گەرانەوەی ئەم ژمارەیە ، دەیان هەزار بنەماڵەی ئێراقی بۆ ناوچەی جلۆلا دوای پاکتاو کردنیی ئەم ناوچەیە لە بوونی ترۆریستان ، گەڕاونەتەوە . هەواڵێکی دیکە لە ئێراق ئەوەیەکە ،
لاگرانی "مۆقتەدا سەدر" ڕێبەری تاقمی سەدری ئێراق ڕۆژی شەممە لە مزگەوتەکان و حۆسینییەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی ئێراق مانیان گرتووە و خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازییەکانی هەمەلایانە لە دەوڵەتی ئێراق دا بوون ...
کۆتایی کورتە نامە/310
١٠ ئەیلوول ٢٠١٦ - ١٥:٤٦
News ID: 778115
ە هۆی تەقینەوەی ترۆریستی لە باکووری بەغدای پێتەختی ئێراق چەند کەسی سیڤیل کوژران و بریندار بوون .