لەم بوارەدا موشیر ئەلمیسری وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی پەلاماری ئاسمانی نوێ ئیسرائیل بۆ سەر غەززە جارێکی دیکە نیشانی دا کە ئەو ڕژیمە داگیرکارە پێبەندی ئاگربڕ نیە .
ئەلمیسری وتیشی خۆڕاگری فەلەستین سەبارەت بە درێژەدان بە پەلامارەکان بۆ سەر فەلەستین وشداری بە ئیسرائیل دا و وتی هەر کارێک کاردانەوەیکی بە دواوە دەبێت .
تاقمە خۆراگریەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاندووە لە هەمبەر پەلامارەکانی ڕژیمی زایونی و پێبەند نەبوونیان ئەو ڕژیمە بە ئاگربڕ بێ دەنگ نامێنن و کاردانەوە پیشان ئەدەن .
شیاوی باسە کە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە نێوان خۆڕاگری فەلەستین و ڕژیمی زایونی لە ئووتی 2014 دوای پەلاماری 50 ڕۆژەی ساڵی 2014ی ئەرتەشی ئەو ڕژیمە بۆ سەر کەرتی غەززە بە چاودێری میسر واژۆ کرا .
پەلاماری سەربازانی ڕژیمی زایونی بۆ سەر فەلەستینیەکانی دانیشتووی کەرتی غەززە لە حاڵێکدایە کە ئەو ڕژیمە لە ساڵی 2007وە گەمارۆی کەرتی غەززەی توندتر کردووەتەوە بەریگرتووە بە هاوەردەی کاڵا سەرەکیەکان بۆ وێنە سووتەمەنی ، دەرمان کەرستەی بینایی بۆ ئەو ناوچە شەڕ وێ کەوتووە .
هەڕەشەکان و کردەوەکانی شەڕخوازانەی ڕوولەپەرەی ڕژیمی زایونی کە بە دوای لاچوونی دەمامکی ئاشتی خوازیەکانی ڕژیمی زایونی بە هۆی شکستی وتووێژەکانی سازان بەدی بێت زیاتر لە ڕابردوو سیمای ڕاستەقینەی ئەو ڕژیمە توند و تیژ خوازەی نیشان داوە .
درێژەی گەمارۆی غەززە و دەسدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایونی دژی ناوچە فەلەستینیەکان بە تایبەت غەززە لە حاڵێکدایە کە ماوەیەکی زۆر لە دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە تێدەپەڕێ و
ل وڕژیمی زایونی نە تەنیا بە هبچکام لە بەڵێنەکانی خۆی لەو ئاگربڕە بۆ وێنە ڕاگیرانی هەر جۆرە کردەوەیەکی دوژمنکارانە وهاندەرانە دژی فەلەستینیەکان وهەڵوەشانەوەی گەماروی غەززە پێبەند نەبووەتەوە بەڵکوو درێژە بە سیاسەتەکانی دژە فەلەستینی خۆی داوە .
درێژەی دەسدرێژکاریەکانی ڕژیمی زایونی دژی عەززە لە حاڵێکدایە کە لە ساڵەکانی 2008 و 2012 و 2014 سەرەڕای پەلامارە بەربڵاوەکانی ئەو ڕژیمە بۆ سەرکەرتی غەززە و کوژرانی هەزاران کەسی بێ تاوان نەگیشتە هیچکام لە ئامانجەکانی .
ڕەفتارەکانی ڕژیمی زایونی نیشاندەری ئەوەیە کە ڕژیمی دژە مڕۆڤی زایونیەکان ەیچکات بە دوای ئاشتی لە ناوچە نەبووە .
بێ گومان ناکامیەکانی ڕوولەپەرەی سیاسی و سەربازی ڕژیمی زایونی بە توند بوونەوەی هەڕەشەکان و جم و جووڵە سەربازیەکان بە گۆمانی خۆی بە نیازە ناکامیەکانی قەرەبوو بکاتەوە . ڕژیمی زایونی لە هەر دەرفەتێک بۆ بەرەوپێشبردنی سیاسەتەکانی گەشە خوازانەی کەڵک وەردەگرێت و ئەگەر توانایی پێویستی هەبێت چرکەیەک لە وەڕێ خرانی چەن شەڕی دیکە لە ناوچە درێغی ناکات و وەڕی خستنی چەن شەڕ لە لایەن ئەو ڕژیمە دژی خەڵکی فەلەستین و نەتەوەکانی دیکەی ناوچە لە سەرەتای دامەزرانی ئەو ڕژیمە شایەتی ئەو ڕاستیەیە .
بێ گومان ڕەفتارەکانی ڕژیمی زایونی بە پێی ئاوە و مەنتیق نیە و کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە لە سەرلەشێواوی و لە هەمان حاڵدا ناکامی لە هەمبەر خۆڕاگری خەڵکی ناوچە بەسەر دەبەن . گۆڕانکاریەکانی ڕەفتاری ڕژیمی زایونی ئەو ئەگەرەی هێزمەند کردووە کە کاربەدەستانی ئەو ڕژیمە دەس بدەنە کردەوەیکی گەمژانەی دیکە بە پێی ئەو راستیەیە کە نەتەوەکانی ناوچە بۆ وێنە نەتەوەی فەلەستین بەردەوام ئامادەیی تەواوی خۆیان لە هەمبەر ڕژیمی زایونی دەپارێزن و لە وەها دۆخێکدا پاراستنی خۆڕاگری و هێزمەند کردنی ئەو خۆڕاگریە ، ڕوڵێکی سەرەکیان هەیە لە بەرگرتنی ڕژیمی زایونی لە هەر جۆرە کردەوەیەکی گەمژانە و ئەوە ڕاستیەکە کە گروپە خەباتکارەکانی فەلەستینی جەختی لەسەر دەکەن . ...
کۆتایی کورتە نامە/310