١٩ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٥٩
پیداگری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەسەر ئامادەیی ئەسەد بۆ پێکەوەسازانی رامیاریی

اریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بو کارو باری نێودەوڵەتی ووتی : بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ئامادەی پێکەوەسازانی رامیاریه لەگەڵ نەیارەکانی بەئاراستەیەکی دیمۆکراتیک دا .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :،" حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان " یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی مەجلیسی ئێران لە کارو باری نێو دەوڵەتی ڕۆژی هەینی لە دیداری " بورگە برندە" وەزیری دەرەوەی نەرویج  لە تاران بە باسکردنی ئەوەی کە سەرۆک کۆماری سوریا  ناتوانێ بەرامبەر بە بنپێکرانیی ئاسایش و پاوەجێی وڵاتەکەی و جم وجوڵی ترۆریستی کە بە لاگری بیانی ئەنجام ئەدرێت ، خەمسارد بێت ووتیشی :

نابێ چاوەڕوانی ئەوە بین ئەسەد هاچەری (کلیلی) ، حکوومەت پێشکەشی نەیاران بکات .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بەڕاشکاوی ووتی : ئەگەر کۆسپ نانەوەکان  و لاگری کردن  لە ترۆریستان و تاقمە چەکدارە ئاژاوەگیرەکان لە لایەن  ئەمریکا و عەرەبستانەوە نەدەکرا ،ڕەوشی سوریا هەر ئێستا لە ئاراستەی چارەسەری سیاسی قەیرانەکە بوو .

یاریدە دەری سەرۆکی مەجلیسی ئێران ، هەڵوێستی ئێران بەرامبەر بە قەیرانی سوریای ، لاگری کردن لە ووتوویژەکانی سیاسی و خۆبورادن لە ڕەویشتەکانی ئاسایشی و سەربازی  زانی و وتی : ئێران هەر وا درێژە ئەدات بە یارمەتییەکانی مۆستەشاری خۆی بە ئێراق و سوریا لە مەڕ بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ووتی : هەڵوەشێندرانی  مافی شارومەندی شیخ عسیا قاسم  ،ڕێبەری  شیعەکانی بەحرەین، بەپێچەوانەی بنەماکانی ئینسانی و بنپێکردنی مافی شارومەندی ئەم زانا ئایینیە پایەبەرزە نموونەیەکی بەرچاوە لە بنپێکردنی مافی مرۆڤ لە بەحرەین دا .

" بورگە برندە" وەزیری دەرەوەی نەرویج یش لەم دیدارە ووتی : وڵاتەکەی لە چارەسەری سیاسی قەیرانی سوریا پشتگری و بەخێرایی دانی ئەو ڕەوتەیش یارمەتی ئەدات و لە لایەنەکان داوا دەکات کە بە بنەمایەکی هاوبەش بگەن ....

کۆتایی کورتە نامە/310