٢٥ تەمووز ٢٠٢٦ - ١٩:١٢
Source: Mehrnews
وردبینی مووشەکەکانی ئێران زیادی کردووە

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی نووسیویەتی، هێرشە مووشەکییەکانی ئەم دواییەی ئێران بۆ سەر ئامانجە ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە نیشان دەدات کە نەک هەر تواناکانی ئێران کەم نەبووەتەوە، بەڵکوو وردبینی و هێزی تێکدەرانەی مووشەکەکانیشی زیادی کردووە.

 ڕۆژنامەی "گاردیان"ی بەریتانی ئاشکرای کردووە کە لە ماوەی پەرەسەندنی گرژییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران توانیویەتی توانای خۆی بۆ بە ئامانجگرتنی بنکە و دامەزراوە گرینگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەهێزتر بکات.

ئەمەش لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە پێشکەوتنی تەکنیکی لە بەرنامەی مووشەکیدا، بەکارهێنانی وێنەی مانگی دەستکرد و وەرگرتنی تاکتیکی سەربازی کە لە ئەزموونی ڕووسیا لە شەڕی ئۆکرانیا ئیلهام وەرگیراوە، بەدەست هاتووە.

"دان سەباغ"، سەرنووسەری بەرگری و ئاسایشی ڕۆژنامەکە جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێران ئاماژەن بۆ زیادبوونی ئاستی وردبینی و هێزی تێکدەرانە؛ بابەتێک کە هەروەها لاوازییە ئەگەرییەکانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەمریکای ئاشکرا کردووە کە لە ناوچەکەدا جێگیرکراون.

ڕاپۆرتەکە بە ئاماژەدان بە هێرشی ئێران بۆ سەر “بنکەی ئاسمانی مەوفەق ئەلسوڵتی” لە ئوردن، نووسیویەتی کە هێرشەکە سەرکەوتوو بووە سەرەڕای ئەوەی بنکەکە لەلایەن سیستەمی پێشکەوتووی بەرگری مووشەکی ئەمریکی ناسراو بە THAAD پارێزراوە. لەو هێرشەدا سێ سەربازی ئەمریکی کوژران.

وێنە مانگە دەستکردەکان کە لەلایەن میدیاکانی ئێرانەوە بڵاوکراونەتەوە دەریانخستووە کە ژمارەیەک دامەزراوەی بنکەکە زیانیان بەرکەوتووە، ئەمەش وایکردووە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی بێتوانایی سیستەمی بەرگری لە ڕێگریکردن لە هێرشەکە بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha