٦ حوزەیران ٢٠٢٦ - ١٠:٢٧
Source: Mehrnews
سپای پاسداران هێرشی کردە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە کوەیت و بەحرەین

دوابەدوای دەستدرێژی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر سیریک و قشم، بنکەکانی دوژمن لە ناوچەکە بە مووشەک بوردومان کران.

پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: دوابەدوای دەستدرێژیی سوپای منداڵکوژ و تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر سیریک و دوورگەی قشم، بنکەکانی دوژمن لە ناوچەکە بە مووشەکی ئاسمانی پێکران.

کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوار کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، بە هاندان و ڕێنماییکردنی سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکا، بەبێ هەماهەنگی و بەبێ گرنگیدان بە هۆشدارییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، بە مەبەستی دەرچوونیان بە شێوەیەکی نایاسایی لە گەرووی هورمز. دوای ئاگادارکردنەوە، یەکێک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کرایە ئامانج و ڕاگیرا، کەشتییە سەرپێچیکارەکانی دیکەش گەڕانەوە بۆ دواوە.

دوابەدوای ئەم ڕووداوە کاتژمێر ٢:٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بە دوو مووشەک بەر تاوەرێکی پەیوەندییەکانی قشم و تاوەرێکی سیریک کەوتن.

لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی سوپای ئەمەریکای منداڵ کوژر، دوو بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە کوەیت بە ناوی عەلی ئەلسالم و ئەو دامەزراوە گرنگانەی کە لە بەلەمی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین مابوونەوە، دەستبەجێ بە مووشەکی بالیستی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران کرانە ئامانج.

دوژمنی دەستدرێژکار و منداڵکوژ ئاگادار دەکەینەوە کە ئەگەر ئەم خراپەکاریانە دووبارە ببنەوە، وەڵامدانەوەی سنووردار بەس نابێت.

تۆ بەرپرسیار دەبیت لە لێکەوتەکانی داخستنی تەواوەتی گەرووی هورمز بۆ دەرچوونی نەوت و گاز.

Your Comment

You are replying to: .
captcha