پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: دوابەدوای دەستدرێژیی سوپای منداڵکوژ و تیرۆریستی ئەمریکا بۆ سەر سیریک و دوورگەی قشم، بنکەکانی دوژمن لە ناوچەکە بە مووشەکی ئاسمانی پێکران.
کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، چوار کەشتی نەوتهەڵگری سەرپێچیکار، بە هاندان و ڕێنماییکردنی سوپای دەستدرێژکاری ئەمریکا، بەبێ هەماهەنگی و بەبێ گرنگیدان بە هۆشدارییەکانی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، بە مەبەستی دەرچوونیان بە شێوەیەکی نایاسایی لە گەرووی هورمز. دوای ئاگادارکردنەوە، یەکێک لە کەشتییە نەوتهەڵگرەکان کرایە ئامانج و ڕاگیرا، کەشتییە سەرپێچیکارەکانی دیکەش گەڕانەوە بۆ دواوە.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە کاتژمێر ٢:٠٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بە دوو مووشەک بەر تاوەرێکی پەیوەندییەکانی قشم و تاوەرێکی سیریک کەوتن.
لە بەرامبەر دەستدرێژییەکانی سوپای ئەمەریکای منداڵ کوژر، دوو بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە کوەیت بە ناوی عەلی ئەلسالم و ئەو دامەزراوە گرنگانەی کە لە بەلەمی پێنجەمی هێزی دەریایی ئەمریکا لە بەحرەین مابوونەوە، دەستبەجێ بە مووشەکی بالیستی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران کرانە ئامانج.
دوژمنی دەستدرێژکار و منداڵکوژ ئاگادار دەکەینەوە کە ئەگەر ئەم خراپەکاریانە دووبارە ببنەوە، وەڵامدانەوەی سنووردار بەس نابێت.
تۆ بەرپرسیار دەبیت لە لێکەوتەکانی داخستنی تەواوەتی گەرووی هورمز بۆ دەرچوونی نەوت و گاز.
Your Comment