٢٥ ئایار ٢٠٢٦ - ١٢:٣٥
Source: Mehrnews
فەرماندەیەکی سپای پاسداران هەڕەشە لە ئەمریکا و ئیسڕائیل دەکات

فەرماندەی بنکەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا  (د.خ) جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەین وەڵامێکی توند و دۆزەخیی بدەینەوە بۆ هەر دەستدرێژییەک.

 سەرلەشکەر عەلی عەبدوڵڵاهی لە پەیامێکدا سەبارەت بە گەرووی هورمز هۆشداری دایە دوژمنان.

عەبدوڵاهی وتی: دوژمنان ئاگادار دەکەینەوە کە پلان و ستراتیژییەکانی ڕێبەری شۆڕش بۆ "بەڕێوەبردنی کەنداوی فارس و گەرووی هورمز" گەرەنتی داهاتووی ناوچەکە و نەزمی نوێی ناوچەیی و جیهانی لەژێر ستراتیژی "ئێرانی بەهێز"دا دەکات، کە تیایدا بیانییەکان هیچ جێگایەکیان نییە.

ئەوەشی وتووە کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانی ئێران ڕێگە نادەن ئەزموونە مێژووییە ئازاربەخشەکان دووبارە ببنەوە و پشت بەخوا دەسەڵات و شانازیی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەر دوژمندا دەسەپێنن و ئێمەش ئامادەین وەڵامێکی توند و دۆزەخیی بۆ هەر دەستدرێژییەک بدەینەوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha