سێهەمین فایلی دەنگی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کە قسەی بۆ خەڵکی ئێران کردبوو، بڵاو کرایەوە.
لەم فایلە دەنگییەدا قالیباف ڕایگەیاندووە کە نزیکەی مانگێکە شاهیدی وەستانی ئاگرین لە بەرەکانی شەڕی سەربازیدا، بەڵام جموجۆڵە ئاشکرا و شاراوەکانی دوژمن ئەوە دەردەخات کە هاوکات لەگەڵ فشارە ئابووری و سیاسییەکان دەستبەرداری ئامانجە سەربازییەکانی نەبووە و بەدوای خولێکی نوێی شەڕ و ئاژەوەی نوێدا دەگەڕێت.
ناوبراو زیادی کرد: واقیعەکە ئەوەیە کە دوژمن بە پێچەوانەی ئەو ئاماژانەی کە هەندێک جار دەیکات، کەوتۆتە بەر تەحەدای ستراتیژی، واتە دۆخی نرخی بەنزین، بازاڕی بۆرسەکان، ڕێژەی سوودی بانکی و ڕێژەی هەڵاوسان کە کاریگەری لەسەر تێچووی سەرەکیی ژیان لە کۆمەڵگای ئەمریکادا هەیە، بووەتە هۆی ناڕەزایەتی خەڵکی ئەم وڵاتە بە شێوەیەک کە تەنانەت بەشێکی زۆری لایەنگرانی ترامپ شەڕی ئەمریکا دژی ئێران بە شەڕی ئیسرائیل دەزانن و بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی دەزانن”.
دەشڵێت: ئەم دۆخە پشێوییە کە لە ڕای گشتی و ئابووری ئەمریکادا دروست بووە، وای کردووە سەرۆکی ئەمریکا لە نێوان دوو بژاردەدا دوودڵ بێت، بژاردەی یەکەم ئەوەیە کە ئەولەویەت دان بە کۆتایی هێنان بە شەڕ، خەرجییەکانی وەک دۆڕاوی شەڕەکە بدات، بژاردەی دووەمیش ئەوەیە کە شەڕ دەستپێبکاتەوە یان درێژەدان بە گەمارۆی دەریایی بۆ فشار و ناچارکردنی ئێران بۆ قبووڵکردنی تەسلیمبوون. واقیعەکە ئەوەیە کە چاودێری وردی دۆخی ئەمریکا ئەم ئەگەرە بەهێزتر دەکات. ئێستاش ئومێدیان بەوە هەیە کە نەتەوەی ئێران تەسلیم بێت و بە هەڵە پێیان وایە کە دەتوانن ئێران ڕازی بکەن کە بە درێژەدان بە گەمارۆ و فشارە ئابوورییەکان لە لایەک و توندکردنەوەی فشارەکان لە مەیدانی سەربازی و دەستپێکردنی خولێکی نوێی هێرشەکان، ئێران ڕازی بکەن کە بە شێوەیەکی ئەرێنی وەڵامی داخوازییەکانیان بداتەوە لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا.
سەرۆکی پەرلەمان به جەخت له سەر ئەوەی کە لە بەرامبەر پلانێکی لەم جۆره دا پێویسته ئامادەیی خۆمان به هێزتر بکەین بۆ وڵامدانەوەی به هێز و کاریگەرانه بۆ هێرشه ئەگەرییەکان،
هەروەها به زیادکردنی خۆڕاگری ئابووری، دوژمن له حیساباتی هەڵه و بێهیواکردنی له ته سلیمبوون به ئێران بۆ ئەوەی دوژمن ناچار بێت له دانوستان داخوازییە ڕەواکانی گەلی ئێران قبووڵ بکات ، سه ڕۆکی پەڕلەمان ڕایگەیاند: دەمەوێت ئەوە ڕابگەیەنم کە هێزە سەربازییە بەهێزەکانمان بە باشترین شێوە دەرفەتی ئاگربەستیان بۆ ئاوەدانکردنەوەی دەسەڵاتی سەربازیمان بەکارهێناوە و بە فەزڵی خودا و پاڵپشتی گەل، ئەمڕۆ ئەوەندە ئامادەن کە دوژمن تووشی سەرسووڕمان دەکەن و بە دڵنیاییەوە پەشیمان دەبنەوە لە هێرشکردنە سەر ئێران.
Your Comment