٢٠ ئایار ٢٠٢٦ - ١١:٤٢
Source: Mehrnews
ڕۆژنامەی زایۆنیستی: شەڕ کەوتووەتە نێوان ئەمریکا و گرووپە کوردەکان

دەزگایەکی ڕاگەیاندنی زایۆنیستی هۆشداریی لە قووڵبوونەوەی کێشەی نێوان تاقمە جودایی خوازە کوردییەکان و ئەمریکا دا و نووسی کە ئەمە دەتوانێت پاڵیان بنێت بەرەو ئێران یان تورکیا.

 ڕۆژنامەی زایۆنیستی "جرولسال پۆست" له بارەی پەرەسەندنی بێمتمانەیی نێوان گرووپە جوداخوازه کوردەکان و ئەمریکا له ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هۆشداری دا لەوەی که ئەو درزه دەتوانێت پاشهاتی ژێئۆپۆلیتیکی گرنگی بۆ ناوچەکه به دواوه بێت.

ئەو ڕۆژنامە زایۆنیستیە زیادی کرد: کوردەکان (بزووتنەوە جوداخوازەکان) دەیان ساڵە نزیکترین هاوپەیمانی واشنتۆن بوون لە عێراق و سووریا، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە شەڕی داعش و ڕژێمی سەدامدا هەبووە، بەڵام ئێستا سەرکردە کوردەکان هەست دەکەن کە ئەم هاوبەشییە لە ژێر هەڕەشەدایە.

ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆستیش زیادی کرد: گرژییەکانی نێوان گرووپە کوردییەکان و واشنتۆن دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا توندتر بووەتەوە؛ بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ئەمریکا چەکی بۆ گرووپە کوردییەکانی دژبەری ئێران ناردووە، بەڵام ئەو چەکانە نەگەیشتوونەتە ئامانجی مەبەست. سەرکردە کوردەکان ئەو تۆمەتەیان ڕەتکردەوە و بە بەشێک لە پرۆژەیەکی سیاسی ناودەبەن کە تورکیای لە پشتە بۆ لاوازکردنی کورد.

دەزگای ڕاگەیاندنی زایۆنیستی، تورکیای بە هۆکاری درز لە نێوان بزووتنەوە جوداخوازەکانی کورد و کۆشکی سپی هەڵسەنگاند و نووسی: لە لایەکی دیکەوە تۆم باراک باڵوێزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی تایبەتی واشنتۆن بووەتە کەسایەتییەکی مشتومڕاوی. زۆرێک لە کوردەکان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنقەرە کورد وەک ئەکتەرێکی ناسەقامگیری نیشان دەدات.

ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست هۆشداری دا: درێژەدان بەم ڕەوتە دەتوانێت کورد بەرەو زلهێزەکانی وەک ڕووسیا، ئێران یان تورکیا پاڵ بنێت؛ گۆڕانکارییەک کە بە زیانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha