سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە لاپەڕەی خۆی لە یەکێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: دوای چەند مانگێک لە دەستپێکردنی شەڕی دژی ئێران، کۆنگرێسی ئەمریکا دانی بە لەناوبردنی دەیان فڕۆکەدا نا کە بە بەهای ملیارەها دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێستا بە فەرمی پشتڕاستکراوەتەوە کە هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان یەکەم هێز بوون لە جیهاندا کە فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو و بەناوبانگی ئێف ٣٥یان خستە خوارەوە.
عێراقچی جەختی لەوە کردەوە: بەو وانانەی فێربووین و ئەو زانستەی بەدەستمان هێناوە، دڵنیابن گەڕانەوە بۆ بەرەکانی شەڕ لەگەڵ چەندین سوپرایزی تردا دەبێت.
Your Comment