مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: پابەندبوون بە بەڵێنەکان مەنتقی هەر جۆرە وتووێژێکە، جگە لەو بێمتمانەیی قووڵی مێژوویی کە لە ئێراندا هەیە سەبارەت بە مێژووی هەڵسوکەوت و ئەدای حکومەتی ئەمریکا، ڕێبازی نا بنیاتنەر و دژبەیەکانەی کاربەدەستانی ئەمریکا لەم چەند ڕۆژەی دواییدا پەیامێکی تاڵ هەڵدەگرێت: ئەوان دەیانەوێت گەلی ئێران خۆیان ڕادەست بکەن. گەلی ئێران ملکەچی هێز نابێت”.
سەرۆک کۆمار وتی: نزیکبوونەوەی بەرپرسانی ئەمریکا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەوە دەردەخات کە ئەوان دەیانەوێت ئێرانییەکان خۆیان ڕادەست بکەن، بەڵام گەلەکەمان ملکەچی هێز نابێت.
Your Comment