١١ ئازار ٢٠٢٦ - ١٥:٥٨
Source: Mehrnews
شەوی سەخت لە ئیسرائیل؛ هێز نواندنی مووشەکە ئێرانیەکان لە ئاسمانی ئیسرائیل

هێز نواندنی مووشەکە ئێرانیەکان لە ئاسمانی ئیسرائیل و نیگەرانی کۆماری خوازەکانی ئەمریکا نیسبەت بە لێکەوتەکانی شەڕ لە دژی ئێران لە نوێترین هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە گۆڕانکاریەکانی ناوچەکەیە.

گرووپی نێودەوڵەتی: مێدیا عێبریەکان لە نەبوونی ئیمکاناتی پێویست لە ناوچە داگیرکراوەکان بۆ پارێزوانی لە ئیسرائیلیەکان هەمبەر ئۆپراسیۆنی مووشەکی سەرکەوتووی ئێران ڕەخنەیان گرت.

نیگەرانەی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس لە کەمبوونی مووشەکی بەرگری

سی بی ئێس نیوز ڕاپۆرتی دا کە وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس بە شێوەیەکی مەترسیدار بەرەوڕووی کەمبوونی مووشەکی بەرگری بوونەتەوە و داوایان لە ئەمریکا کردووە کە خێرا جیهازاتی نوێ بنێرێت بۆیان.
کەنەدا: هەرگیز لە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بەشداری ناکەین
مارک کارنی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا لە لێدوانێکدا لەسەر هەڵوێستی وڵاتەکەی لەسەر بەشداری نەکردن لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران جەختی کرد.

ڕووداوی دەریایی لە نزیک ئیمارات

ڕێکخراوی بازرگانی دەریایی ئینگلیس ڕایگەیاند کە ڕووداوێک لە 25 مایلی دەریایی باکووری ڕۆژاوای ڕاس خەیمە هەڵکەوتوو لە ئیمارات تۆمار کراوە و پاپۆڕێک لە ئەو ناوچە، مووشەکێکی بەر کەوتووە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha