سەردار ئەبولفەزل شکارچی وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان بە ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ شەهید کردنی خەڵکی ئاسایی لە ڕەوتی هێرش بۆ سەر ئێران وتی: ئەرتەشی جەنایەتکاری ئەمریکا و ئیسرائیل کە توانی بەرەنگار بوونەویە هێزە چەکدارەکایانیان نییە و هەموو ڕۆژێک دەکەونە بەر پەلاماری هێزە چەکدارەکان و گورزی قورسیان بەر دەکەوێت، بەهۆی داماوی و لاوازیەوە هەمبەر هێزە چەکدارەکان، خەڵکی ئاسایی، ژنان، منداڵان و پیاوان دەکوژن و و هەر لە ئەو پێوەندیەشدا هەم دوێنێ و هەم ئەمڕۆ دوو جۆر جەنایەتی بێ شەرمانە و نامرۆڤانەیان لە تاران ئەنجام دا.
ناوبراو هەروەها دوژمنانی خستە بەردەنگەوە و وتی: پێیان دەڵێم کە چاوەڕوانی گورزی کوشندەی ئێمە و قەرەبوو کردنەوەی ئەو هەوڵە نامرۆڤانەی خۆیان بن چونکوو ئێمە بەزوویی ئەو هەوڵانە قەرەبوو دەکەینەوە و گورزێکی کوشندەیان لێدەدەین.
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکان دوای هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە نیشتەجێی و سڤیلەکان و شەهید بوونی کەسانی سڤیل وتی: بەزوویی ئەو هەوڵانە قەرەبوو دەکەینەوە و گورزێکی قورستان لێدەدەین.
Your Comment