دۆگلاس مەکگریگۆر ڕاوێژکاری پێشووی پنتاگۆن دانی بەوەدانا: پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیای مووشەکی ئێران لە دەرەوەی خەیاڵی ئەمریکایە. مووشەکەکانی ئێران بە چینە بەرگرییە مۆدێرنەکاندا تێدەپەڕن.
ناوبراو زیادی کرد: سیستەمی مووشەکی ئیسرائیل بە ناوی Iron Dome بە باشی کار ناکات، هەرچەندە ئەمریکا هەوڵ دەدات بە تەقاندنی مووشەک پاڵپشتی بەرگری ئاسمانی ئیسرائیل بکات، بەڵام پێدەچێت ئێرانییەکان لە بواری تەکنۆلۆژیای مووشەکیدا زۆر زیاتر لەوەی بیرمان لێدەکردەوە پێشڕەوییان کردبێت.
مەکگریگۆر وتی: ئێرانییەکان توانای ئەوەیان هەیە بە سەری فریودەر سەرقاڵمان بکەن و مووشەکی ڕاستەقینە کە مەترسیدارترە، دەچێتە ناو بەرگرییەکانمانەوە، پرۆسەی ڕێگریکردن لە مووشەکەکان بە هیچ شێوەیەک باش نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەک هەمیشە میدیای ئەمریکی باس لە دەستکەوتە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات، من لەو باوەڕەدام کە جیهان باوەڕی بەو جۆرە شتانە نییە.
Your Comment