٢٦ شوبات ٢٠٢٦ - ١١:٢٥
Source: ABNA
دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا لە وێستگەی سێهەم

عێراقچی و هاوتا عومانیەکەی لە ژینێڤ دیداریان کرد و بەم شێوەیە خولی سێهەمی دانوستانی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا دەستی پێکرد.

 دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بە ناوبژیوانی عومان لە نێنێڤ چووە خولی سێهەمەوە.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ ئەنجامی سێهەمین خولی دانوستانەک ئەتۆمیەکانی ئێران و ئەمریکا سەفەری ژێنێڤی کردووە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە لەگەڵ سەید بەدر بوو سەعیدی وەزیری دەرەوەی عوماسن دیداری کرد.
لە ئەو دیدارەدا، ڕوانگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی و لابەردنی گەمارۆکان شی کرایەوە و خاڵ و تێبینیەکانی ئێران ڕاگەیێندرا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ یارمەتی بە بەرەوپێش بردنی ڕەوتی دیمپلۆماتیکی ئێستا، سەرکەوتنی دانوستانەکانی بە جیدی بوونی لایەنی بەرانبەر و خۆبواردن لە هەڵسوکەوتی دژ بە یەک مەرجدار کردەوە.

گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا ، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی شاندی دوو وڵاتەکە درێژەی دەبێت.

Your Comment

You are replying to: .
captcha