دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا بە ناوبژیوانی عومان لە نێنێڤ چووە خولی سێهەمەوە.
سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ ئەنجامی سێهەمین خولی دانوستانەک ئەتۆمیەکانی ئێران و ئەمریکا سەفەری ژێنێڤی کردووە، شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە لەگەڵ سەید بەدر بوو سەعیدی وەزیری دەرەوەی عوماسن دیداری کرد.
لە ئەو دیدارەدا، ڕوانگەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی و لابەردنی گەمارۆکان شی کرایەوە و خاڵ و تێبینیەکانی ئێران ڕاگەیێندرا.
وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵی وەزیری دەرەوەی عومان بۆ یارمەتی بە بەرەوپێش بردنی ڕەوتی دیمپلۆماتیکی ئێستا، سەرکەوتنی دانوستانەکانی بە جیدی بوونی لایەنی بەرانبەر و خۆبواردن لە هەڵسوکەوتی دژ بە یەک مەرجدار کردەوە.
گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا ، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئامادەبوونی شاندی دوو وڵاتەکە درێژەی دەبێت.
Your Comment