بەپێی لێکدانەوە ئەنجامدراوەکان، دەرکەوت کە ڕێکخراوی موجاهیدین، بە هۆی کەمهێنانی لە ڕکابەریی لەگەڵ تیرۆریستانی پەهلەوی و ترس لە پچرانی یارمەتییە ماڵییەکانی ڕژیمی زایۆنی و ئەمریکی لەو ڕێکخراوە، لە ڕۆژانی ڕابردوو هەڵمەتێکی گاڵتەجارانە و نمایشیی بە ڕاسپاردنی چوار مووچەخۆری و بە بەکارهێنانی چەکی دەسکردی منداڵانە، دەنگ و هەرایەکی لە تاران نایەوە کە هەر خێرا لە لایەن گەشتەکانی هێزی ئینتزامی تاران دەستگیر کران.
بەڵام ڕێکخراوی موجاهیدین بۆ ئەوەی ئەم هەلە بقۆزێتەوە، ئەو هەڵمەتە منداڵانەیەی بە ئۆپەراسیۆنێکی گەورە ناساندووە و ئەوە دەردەخات کە داهێزرانی ئەو ڕێکخراوە و نەمانی لایەنگریی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران، ناچاری کردوون بۆ ڕاکێشانی سەرنجەکان دەست بدەنە بڵاوکردنەوەی هەواآڵی ساختە و فەیک.
شایانی باسە، موجاهیدین لە ئاژاوەی ڕۆژانی 18 و 19ی بەفرانباریشدا، هەوڵی دا کە بە بڵاوکردنەوەی لیست و وێنەی هێزەکانی خۆی لە بشێوییەکان و لە ناو کوژراواندا، خۆی لای ئەربابەکانی هەڵبکێشێت.
لە ئەنجامی بەدواداچوون بۆ هەواڵێکی درۆیینی بڵاوبۆوە لە ئەکانتێکی سەر بە ڕێکخراوی موجاهیدین سەبارەت بە ئەنجامی ئۆپەراسیۆن لە تاران، ڕاستییەکی تری ئاشکرا کرد.
Your Comment