٢٣ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:١٧
Source: Mehrnews
سەرەگێژە لە کۆشکی سپی؛ کاتێک هەڕەشە لە سەر ئێران بێ ئەنجامە

لەم دواییەدا ستیڤ ڤیتکاف لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ فاکس نیوز باس لە جۆرێک داماوی و سەرەسووڕمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات؛ ئەوەی کە بۆ ئێران سەرەڕای گوشاری بەربڵاو و نمایشی هێزی سەربازی، ئامادە نییە بکشێتەوە.

 لەم دواییەدا ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ترامپ، لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ فاکس نیوز باس لە جۆرێک داماوی و سەرەسووڕمانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکات؛ ئەوەی کە بۆ ئێران سەرەڕای گوشاری بەربڵاو و نمایشی هێزی سەربازی، ئامادە نییە بکشێتەوە.

هەمان سەرسووڕمان خۆی واتایەکی ڕوونی هەیە: لە زەینی ترامپ و گرووپەکەیدا، ئێران ئەبێ وەکوو هەندێک حکومەتی لاوازی سیستەمی نێودەوڵەتی کردەوەی بنواندبا؛ وڵاتگەلێک کە هاوکات لەگەڵ یەکەم شەپۆلی گوشاری ئابووری یان هەڕەشەی سەربازی، لێکدانەوەکانی خۆیان دەگۆڕن و بۆ کەم کردنەوەی تێچووەکان، چاوپۆشی دەکەن لە بەشێک لە ستراتیژیەکانی خۆیان. بەڵام ئەو بۆچوونە لەسەرەتاوە لەسەر بیرۆکەیەکی ناڕاست دانرابوو.

کێشەی سەرەکی لە واشنتۆن نە کەمبوونی ئامێری دەسەڵات، بەڵکوو ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتن لە چییەتی لایەنی بەرانبەرە. حکومەتی ئەمریکا بنەمای کاردانەوەکانی خۆیی لەسەر ئەوە داناوە کە هەر وڵاتێک هەمبەر پێکهاتەی گوشاری ئابووری فەلەجکەر و هەڕەسەی سەربازی بەردەوام، درەنگ یان زوو ڕادەست دەبێت.ناردنی کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەر بۆ ناوچەکە، جێگیر بوونی شەڕکەری پێشکەوتوو، مانۆڕی پڕ لە هەرا و هاوکات چڕ کردنەوەی گەمارۆکان، هەر هەموویان لە چوارچێوەی هەمان لۆژیک ناسراوە: دروست کردنی دۆخێک لە ئەوپەڕی گوشار کە تاران هان بدات بە قبووڵ کردنی خواستە تاک لایەنەکان.لە پاڵ ئەو هەوڵە کردەییانە، شەڕێکی گێڕانەوەش پێک هات.

زۆربەی مێدیا ڕۆژاواییەکان بە شێوەی بەردەوام لە بنبەستی ئێران، ئاژاوەی ناوخۆیی یان تێکچوونی ئابووری باسیان کردووە و هەوڵیان دا ئەو وێنە نیشان بدەن کە تاران لە ژێر گوشارەکانداڕێگاچارەیەک جگە لە کشانەوەی نییە. تەنانەت چەمکگەلێک وەکوو سەرەگێژەی ستراتیژتیژ بۆ وەسف کردنی دۆخی ئێران بەکار هێنرا؛ وەک بڵێی پێکهاتەی بڕیاردان لە تاران تووشی سەرلێشێواوی دەبێت و لە بەرانبەر گوشارەکاندا تێکدەچێت. بەڵام ئێستا ئەوەی کە دەرکەوتووە بە پێچەوانەی ئەو وێنەیەیە. ئەمریکییەکان خۆیان گەییشتووەنەتە جۆرێک لە سەرلێشێواوی؛ سەرلێشێواوی لە ئەوەی کە بۆچی هاوکێشەیەک کە لە زەیندا دایانڕشتبوو لە راستیدا کاری نەکرد.
ترامپ بە بیرۆکەی دانوستانەوە هاتە مەیدانی سیاسەتی دەرەوە. ناوبراو سیاسەتی لە درێژەی لۆژیکی کاسبکاری دەدیەوە. شوێنیک کە بە زیاد کردنەوەی گوشار، لە کۆتاییدا لایەنی بەرانبەر ناچار بە پێدانی خاڵ دەبێت و ڕێککەوتنێک دەکات. لە ئەو چوارچێوەیەدا، خاڵێکی شکستی هەیە؛ خاڵیک کە تێیدا تێچووەکان ئەوەندە دەچێتە سەرەوە کە کشانەوە ژیرانەترین بژاردە دەگاتە بەرچاو. بەڵام ئەو شرۆڤەیە لە بەرانبەر ئێراندا لەمپەری بۆ دروست بووە.گۆڤاری ئەمریکی ئاتلانتیکیش لە شرۆڤەیەکدا وتی کە ترامۆ ناتوانێت تێبگات کە بۆچی گوشار و هەڕەشە، ڕێبەری ئێران هان نادات بۆ کشانەوە. لە ڕوانگەی ئەوەوە، دەکرێت هەر کەسێک بکڕدرێت و دەتوانرێت هەر گەلێک بە گوشار و هەرەشەوە بهێنیتە سەر مێزی دانوستان. بەڵام ئەو ڕوانگە کاتێک کە بەرەوڕووی پێکهاتەیەک دەبیتەوە کە شوناسی خۆی لەسەر سەربەخۆیی و بەرخۆدان داناوە، تووشی هەڵە دەبێت.ئێران لە زیاتر لە چل ساڵی ڕابردوودا، بڕیاری ستراتیژی خۆیی لە نەک لەسەر بنەمای ترس، بەڵکوو لەسەر بنەمای لێکدانەوەی ئەمنیەتی، شوناسی و مێژوویی داوە.

لە ئاوەها چوارچێوەیەکدا، خۆ بەدەستەوەدان لە بەرانبەرگوشاری دەرەکی نە بژاردەیەکی تاکتیکی ، بەڵکوو بە واتای لاواز کردنەوەی بنەما ڕەوا ناوخۆییەکان دێتە ئەژمار.دەسەڵاتی ئێران بەس لە توانی سەربازی یان دەفرایەتی مووشەکی کورت ناکرێتەوە؛ هەرچەندە ئەو فاکتەرانە بەشێک لە هاوکێشەی بەرگرین. ئەوەی کە سیاسەتی گوشار لە ناوخۆوە بەتاڵ دەکاتەوە، پێوەندی نێوان ورەی سیاسی ، یەکگرتوویی و ئەزموونی مێژوویی بەرەوڕوو بوونەوەی هەڕەشەی دەرەکیە.

بە هەبوونی ئەو ئەزموونەوە و لە ئاوەها بەستێنێکدا، زیاد بوونەویە گوشار نەک نابێتە هۆی گۆڕانی هەڵسوکەوت، بەڵکوو دەبێتە هۆی تۆکمە کردنەوەی یەکگرتوویی ناوخۆیی.کۆ کردنەوەی جیهازاتی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەکەش ڕێک بە ئامانجی تۆقاندن و هاندانی ئێران بە کشانەوەی ئەنجام درا.

کۆشکی سپی پێی وابوو کە نمایشی دەسەڵات، تەواوکەری گوشاری ئابووری دەبێت و ئەو دوو بژاردە لە کەنار یەکەوە، تاران لاواز دەکاتەوە بەڵام بە پێچەوانەوە لە نیشانەکانی خۆبەدەستەوەدان دیارە و نە کشانەوە لە هێڵە دیاری کراوەکان.لەم نێوانەدا، پاگەندەی هەندێک لایەنی ڕۆژاوایی سەبارەت بە لاواز بوونەوەی ئێرانیش لەگەڵ ڕاستیەکانی مەیدان یەک ناگرێتەوە. ئێران ساڵەهایەکی ئەستەمی تێپەڕاندووە، چڕترین گەمارۆکانی مێژووی سەردەمی ئەزموون کردووە و لە هەمان کاتیشدا لە بنەما بیریەکانی خۆی نەکشاوەتەوە.

تەنانەت هەوڵە پێچراوەکان بۆ ناسەقامگیر کردنی ناوخۆییش نەیتوانیوە ببێتە هۆی گۆڕانی پێکهاتەیی لە بواری گەورەی سیاسەتی دەرەوەدا. ئەو سەقامگیری و نەگۆڕیە لە هەڵسوکەوتدا، ئێستا بووەتە پرسیارێک بۆ بڕیاردەرانی ئەمریکی. چەمکی سەرەگێژەی ستراتیژیک ئەگەر بڕیار بێت بەکار بهێنرێت، زیاتر لە هەر کوێ لە واشنتۆندا واتا دەکرێتەوە؛ شوێنێک کە هێشتا بەشێک لە هەڵکەوتە سیاسیەکانی ئامادە نین قبووڵی بکەن مۆدێلی ئەوپەڕی گوشار لە بەرانبەر وڵاتێک بە تایبەتمەندیەکانی ئێرانەوە، کارامە نییە.ئێستا هەڵبژاردەی بەردەوام کۆشکی سپی ڕوونتر لە ڕابردوویە: یان بەردەوام بوونی ڕێگایەک کە تا ئێستا ئەنجامێکی نەبووە و بەس بووەتە هۆی زیاد بوونی ئاڵۆزی، یان پێداچوونەوە لە ڕوانگەیەک کە ئێران لە دەلاقەی سادە و ساکاریەوە دەبینێت.
لە کۆتاییدا، ئەوەی کە ئەمڕۆ زیاتر لە هەر شتێک خۆی دەنوێنێت، درزی نێوان بۆچوون و ڕاستی لە لێکدانەوەکانی ئەمریکایە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha