ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە ڕەشنووسی ئێران و قسە و باسەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی کاتی ئێران و ئەمریکا وتی: قسە و باسێکی زۆر هەیە سەبارەت بەوەی کە دانوستانەکان چۆن بەردەوام دەبن و هیچ کام لەو گریمانە پشتڕاست ناکەینەوە.
وتیشی: "داڕشتنی هەر دەقێکی دانوستان، وەک یاسایەک، ئەرکێکی هاوبەشە لە هەر پرۆسەیەکی دانوستاندا. بۆچوونەکانمان لەسەر سزا ستەمکارییەکانی ئەمریکا ڕوونە و ئێمە بە باشی ئاگاداری بۆچوونی ئەمریکییەکانین. لە ئێستادا لە پرۆسەی داڕشتنی بۆچوونەکانمانداین و هیوادارین لە ماوەی دوو سێ ڕۆژی داهاتوودا خولێکی دیکەمان هەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: هیچ دانوستانێک کە ئامانجی ناچارکردنی لایەنێک بێت بۆ داواکارییەکانی خۆی، ئەنجام بەدەست ناهێنێت. ئێران جدییە لە پەیڕەوکردنی ڕێبازی دیپلۆماسی، چونکە ئێمە متمانەمان بە ڕەوایەتیی بۆچوونەکانمان هەیە. ئێمە بە پتەویی و بە متمانەوە بەردەوام دەبین بە بناغە پتەوەکانی داواکارییەکانمان لە بواری ئەتۆمی و هەڵگرتنی سزاکان.
بەقایی رایگەیاند کە ئیمە هیج پێش مەرجێکمان نییە بۆ سەردان کردنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی جیهانی لە بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئامادەین.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هۆشداری هەندێک وڵات بۆ هاووڵاتیانیان بۆ ئەوەی ئێران بەجێبهێڵن، بەقایی وتی: ئێمە بەردەوام ڕووبەڕووی شەڕێکی دەروونی و میدیایی بووینەتەوە، گەلەکەمان بە درێژایی مێژوو بەر شەڕێکی دەرونی بێوێنە کەوتووە، بەڵام باش تێگەیشتوون کە دەبێت بە هۆشیارییەوە مامەڵە بکەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شەڕە دەروونییە.
Your Comment