٢٣ شوبات ٢٠٢٦ - ١٣:١٤
Source: ABNA
ئێران نیگەرانە لە هاتنی داعشیەکان لە سووریا بۆ عێراق

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئێران نیگەرانە لە گواستنەوەی داعشیەکان لە سووریاوە بۆ وڵاتی عێراق.

وەڵامی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بۆ پرسیاری پەیامنێری مێهر سەبارەت بە لایەنە ئەمنییەکانی گواستنەوەی ئەندامانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق، وتی: نیگەرانیی خۆمان بۆ دۆستانی عێراق دەربڕیوە.

بەقایی سەبارەت بە گواستنەوەی ئەندامانی داعش لە سووریا و هەڵاتنیان بۆ عێراق و تورکیا وتی؛
عێراق و ئێران و سووریا باجی قورسیان بۆ ئەم بابەتە داوە. ئێمە بە سەختی ڕووبەڕووی تیرۆریزمی داعش بووینەوە.

وتیشی: هەموو جیهان سوودمەند بوو لە قوربانیدانی ئێران.

ئاساییە کە ئێران نیگەران بێت لە هەر پێشهاتێک کە بتوانێت زەمینە بۆ گەشەی تیرۆر لە ناوچەکە خۆش بکات. نیگەرانی خۆمان بۆ دۆستانی عێراق دەربڕی. بە دڵنیاییەوە عێراقییەکان خۆیان ئاگاداری ئەو مەترسیانەن کە ئێران دەیخاتە ڕوو.

Your Comment

You are replying to: .
captcha