ڕافائێل گرۆسی، بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە پەیوەندییەکی تەلەفونی لەگەڵ سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە دوا گۆڕانکارییە هاوپەیوەندەکان بە ڕەوتی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا گفتوگۆیان کرد.
لەو پەیوەندییەدا و لە وەڵامی تەرکیزی ئێران بۆ ئامادەکردنی چوارچێوەی سەرەتایی و ڕێکوپێک بۆ پێشخستنی گفتوگۆکانی داهاتوو لە لایەن عێراقچییەوە، گرۆسی دانوستانەکانی ئیجابی هەڵسەنگاند و ئامادەیی ئاژانسی بۆ ئاراستەکردنی پاڵپشتی و هاوکاری لەپێناو پێکهێنانی چوارچێوەی دانوستانی ڕاگەیاند.
بەڕیوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە گفتوگۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەیی ئەو ناوەندەی بۆ ئاراستەکردنی پاڵپشتی و هاوکاری لەپێناو پێکهێنانی چوارچێوەی دانوستانی ڕاگەیاند.
Your Comment