٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٤:٢٧
Source: Mehrnews
دۆخی ناڕوونی هێزە کوردییەکانی سووریا لە ساڵی 2026

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە نزیک بوونەوە لە ساڵی 2026 لەگەڵ کێشەی ناوخۆیی و ناوچەیی بەرەوڕوون. درێژەی کێشەکان لەگەڵ دیمەشق، کەم بوونەوەی هاوپەیمانی ڕاستەقینە و وابەستەیی بە پاڵپشتی دەرەکی، بەرچاوگەی داهاتووی ئەو گرووپەی خستووەتە مەترسیەوە.

 بە ڕووخانی بەشار ئەسەد و هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەحمەد شەرع، داهاتووی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک نادیارە و ساڵی 2026 دەتوانێت ساڵێکی پڕ لە خەسار بۆ ئەو گرووپە بێت. ڕێککەوتنی 10ی مارس لە نێوان شەرع و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بۆ گەڕانەوەی ناوچە ژێر دەسەڵاتەکانی ئەو هێزانە بۆ سەر حکومەتی ناوەندی و ئاوێتە بوونی ناوەندە سەربازی و سیاسیەکانی کورد لە حکومەت هێشتا جێبەجێ نەبووە و کێشە ناوخۆییەکان، وابەستەیی بە پاڵپشتی دەرەکی و کێشەی مێژوویی، ئەو گرووپەی بەرەوڕووی خەسار زۆر کردووەتەوە.

قەیرانی ڕەچەڵەک و ڕاست بێژی

یەکێک لە بنەڕەتی ترین کێشەکانی هێزە کوردیەکان هەوڵی ئەو گرووپە بۆ ڕازی کردنی هەموو لایەنەکانە کە بووەتە هۆی دروست بوونی درز لە ڕەچەڵەک و ڕاست بێژیدا. لە سەرەتای شەڕی ناوخۆیی سووریاوە. لقی سەرەکی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، واتا پەیەدە و لقی سەبازیی واتا یەپەگە، لەگەڵ حکومەتی ئەسەد نیوەچە ڕیککەوتنێکیان کرد هەتا ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە سنووری تورکیا کۆنترۆڵ بکەن. ئەسەد لە ئەو کاتەدا دەیەویست بەهۆی پاڵپشتی لە دژبەرانی سووریا ئەنقەرە سزا بدات.

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە درێژەی شەڕی ناوخۆیی، ئاڵای حکومەتی ئەسەدیان لەگەڵ ئاڵاکانی خۆیان هەڵکرد و هاوئاهەنگی گەلێکیان لەگەڵ حکومەت ئەنجام دا تا ئەوەی کە حکومەتی ئەسەد ڕووخا و دوای ئەوە هێزە کوردیەکا ئاڵای نوێی سووریایان هەڵکرد. ئەو قەیرانە رەچەڵەکیە بووە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هیچ هاوپەیمانیەکی ڕاستەقینەیان لە ناوچەکە نەبێت.

سازش نەکردنی ئێتنیکی و ئایدۆلۆژیک

هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک هەوڵی داوە تێکەڵێک لە پاڵپشتی ل مافی کوردەکان و ئایدۆلۆژیای چەپ گەرایانەی ئۆجالان لەوانە جینۆلۆژی و کۆنفیدرالێزمی دیمۆکراتیک پێشکەش بکات؛ بەڵام ئەو پێکهاتە، بووەتە هۆی نەسازان و بێ متمانەیی.

جگە لە ئەوە، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک تۆمەتی پاکتاو کردنی ئێتنیکی دەداتە پاڵی تورکیا، عێراق و سووریا، بەڵام خۆی ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی عەرەبە ئاوارەکان بۆ ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکان و ئەو کوردانەش کە سەر بە پەیەدە و یەپەگە نین، بێبەری بوون لە گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان. ئەمە لە حاڵێکدایە کە کوردەکان تەنیا نزیک بە 10 لەسەدی حەشیمەتی سووریایان پێک هێناوە، بەڵام هێزە کوردیەکان هێشتا ناوچەگەلێکی زۆرینە عەرەب وەکوو دێرەزوور و ڕەقە و حەسەکە کۆنترۆڵ دەکەن.

وابەستەیی زۆر بە بیانیەکان

یەکێک لە سنوورە جیدیەکان لەسەر ڕێگای هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وابەستەیی بە پەروەردە و ڕاوێژکاری ئەمریکایە. تەنانەت گۆڕینی ناوی گرووپەکەش بە ڕاوێژی ئەمریکاوە بوو کە هەر ئەوە بۆ خۆی دەبێتە هۆی دروست بوونی وەهمی ستراتیژی. هەندێک شرۆڤەکار پێیان وایە هێزە کوردیەکان، هاوشێوەی دیاردەی سەربازانی خەیاڵی لە ئەفغانستان، لە ژمارەی هێزەکانیاندا گەورە کردنیان هەیە هەتا لە ئەمریکا یارمەتی و سەرچاوەی زیاتر وەربگرن. لە بەرەوڕوو بوونەوەی دیمەشق و تورکیا لە 2026، دوور لە چاوەڕوانیە کە ئەمریکا پاڵپشتی ئاسمانی لە کورد بکات.

Your Comment

You are replying to: .
captcha