٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٣٣
Source: Mehrnews
ڕاپەڕین دژی جۆلانی لە سووریا سەریهەڵدا

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکایی لە ڕاپەڕین و جموجۆڵی چەکدارانەی سەربازانی پێشووی ئەرتەشی سووریا دژی ڕژیمی جۆلانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە عەرەبی 21، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئیدعای کرد کە ژینڕاڵە پێشووەکانی سووریا کە ئێستا لە ڕووسیا و لوبنان جێگرن، خەریکی پلان‌داڕشتن بۆ ڕاپەڕینی سەربازی دژی ڕژیمی جۆلانین.

لەو ڕاپۆرتدا هاتووە: ڕووخانی دەوڵەتی بەشار نەک نەبۆتە هۆی دابەزینی پێگەی فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکانی، بەڵکوو ڕێخۆشکەر بووە بۆ ڕێکخرانەوەیان لە دەرەوەی سووریا، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی جموجۆڵی سەربازییەوە بتوانن ڕژیمی جۆلانی بکەنە ئامانج و کۆنتڕۆڵی هەندێک لە ناوچەکان بگرنە ژێر دەستیان.

نیۆیۆرک تایمز، لە درێژەدا بەپێی دیمانە و لێکدانەوەی پەیوەندی و پەیام‌گۆڕینەوەکان، زیادیشی کرد: لە سەرکردە بەرچاوەکانی ئەو تۆڕە سەربازییە دەکرێ ئاماژە بە سوهەیل حەسەن فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی پێشووی سووریا و کماڵ حەسەن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی سەربازی ئەو وڵاتە بکەین کە سوهەیل خۆی 168 هەزار هێزی لە سووریا هەیە و هەزاران کەس لە هێزەکانی هێشتاش پڕ چەکن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha