بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە عەرەبی 21، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ئیدعای کرد کە ژینڕاڵە پێشووەکانی سووریا کە ئێستا لە ڕووسیا و لوبنان جێگرن، خەریکی پلانداڕشتن بۆ ڕاپەڕینی سەربازی دژی ڕژیمی جۆلانین.
لەو ڕاپۆرتدا هاتووە: ڕووخانی دەوڵەتی بەشار نەک نەبۆتە هۆی دابەزینی پێگەی فەرماندە سەربازی و ئەمنییەکانی، بەڵکوو ڕێخۆشکەر بووە بۆ ڕێکخرانەوەیان لە دەرەوەی سووریا، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی جموجۆڵی سەربازییەوە بتوانن ڕژیمی جۆلانی بکەنە ئامانج و کۆنتڕۆڵی هەندێک لە ناوچەکان بگرنە ژێر دەستیان.
نیۆیۆرک تایمز، لە درێژەدا بەپێی دیمانە و لێکدانەوەی پەیوەندی و پەیامگۆڕینەوەکان، زیادیشی کرد: لە سەرکردە بەرچاوەکانی ئەو تۆڕە سەربازییە دەکرێ ئاماژە بە سوهەیل حەسەن فەرماندەی هێزە تایبەتییەکانی پێشووی سووریا و کماڵ حەسەن سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی سەربازی ئەو وڵاتە بکەین کە سوهەیل خۆی 168 هەزار هێزی لە سووریا هەیە و هەزاران کەس لە هێزەکانی هێشتاش پڕ چەکن.
Your Comment