٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٣٠
Source: Mehrnews
پزشکیان: بژێوی ژیانی خەڵک یەکمایەتی ئێمەیە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: گرینگترین بابەت بۆ من بژێوی ژیانی خەڵکە. هەڵاوسان و زیاد بوونی نرخی دراو دەبێتە هۆی گرانی لەسەر شانی خەڵک.

مەسعوود پزشکیان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە پەرلەمانی ئێران و لە ڕەوتی لێکدانەوەی بودجەی ساڵی 1405 ڕایگەیاند: گرینگترین بابەت بۆ من بژێوی ژیانی خەڵکە. هەڵاوسان و زیاد بوونی نرخی دراو دەبێتە هۆی گرانی لەسەر شانی خەڵک.
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە دۆخی تایبەتی کۆ کردنەوەی بودجەی ئەمساڵ وتی: ئەمساڵ بۆ کۆ کردنەوەی بودجە یەکێک لە جیاوازترین ساڵەکان بوو. وڵات بەرەوڕووی وشکەساڵیەکی گەورە بووەوە، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانیەکان نزم بووەوە و سەرچاوەکانی هەناردەی نەوتی ئێرانیش دابەزی. دوژمنانی ئێران گومارۆکانیان چڕ کردەوە و هەوڵیان دا تێچووی ئابووری زیاتر بەسەر ئێراندا بسەپێنن. هەروەها شەڕیکی گەورەمان لەگەڵ ئاژاوەگێڕترین ڕژیم و ئیستکباری جیهانی هەبوو.

پزشکیان زیادی کرد: بە پشتی خودا، یەکگرتوویی و هاڕێیەتی خەڵک، گیانفیدایی هێزە سەربازیەکان، هەوڵی بەرپرسان و ڕیبەرایەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، هەموو ئەو دۆخانە تێدەپەڕێنین و وڵات سەرەڕای بەرەوڕوو بوونەوەی گەردەلوولی بەردەوامم، ڕێگای خۆی درێژە دەدات.
ناوبراو وتیشی: یەکمایەتی ئێمە ڕێگری لە هەڵاوسانە. هەروەها وتیشی کە دووهەم تەوەری سەرەکی بودجە، دادپەروەریە و خۆم پابەند بە ئەوە دەزانم کە لە ئەو ڕێگایەدا هەنگاو هەڵبگرم.

Your Comment

You are replying to: .
captcha