٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٨
Source: Mehrnews
عێراق: نێوبژیوانیی ئێران و ئەمریکا دەکەین

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە دوای کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بەغدایە.

محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: عێراق هەوڵ دەدات بۆ ڕێکخستنی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێوان ئێران و ئەمریکا لە بەغدا بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.

جەختیشی کردەوە: بەغدا لە چەند خاڵێکدا ڕۆڵی هەبووە لە کەمکردنەوەی گرژییەکان و سەرەڕای ڕەچاوکردنی تایبەتی هەر لایەک، هیچ لایەنێک دژی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ نین. سەرۆکوەزیرانی عێراق زیادی کرد: پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران لەسەر ئاستی فەرمی و سیاسی و جەماوەری لەسەر ڕێچکەیەکی ئەرێنی دایە و هەوڵدەدەین ئەم پەیوەندییە بقۆزینەوە بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.

ئاماژەی بەوەشکرد: وەستانی ئێران لە پاڵ عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پشتیوانیکردن لە پرۆسەی سیاسی دەستوەردان نییە لە کاروباری ناوخۆدا. ئەلسودانی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق ڕێککەوتنێکی ستراتیجی لەگەڵ ئەمریکا هەیە کە بوارە فراوانەکانی هاوکاری لە دەرەوەی بابەتە ئەمنی و سەربازیەکان دابین دەکات و لە هەمان کاتیشدا هەوڵەکانی بۆ ڕێکخستنی دیدارێکی دوو قۆڵی نێوان واشنتۆن و تاران لە بەغدا ڕاگەیاند.

Your Comment

You are replying to: .
captcha