ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانوت دانی پێدانا کە وەزارەتی دارایی ئیسرائیل ترسی هەیە لە ڕوودانی هەر جۆرە پێکدادانێکی سەربازی ئەو ڕژیمە لەگەڵ ئێران چونکوو ئەو پێکدادانە دەیان ملیار شیکێل تێچووی بۆ تێلاڤیڤ دەبێت.
لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، تێچووەکانی ئەو پێکدادانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە بودجەی بەشی پەروەردە و تەندروستی لە ئیسرائیل بکەوێتە ژێر کاریگەریەوە.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوە، پێکدادانی سەربازی لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی کە بۆ سێهەمین ساڵی بەردەوام لە سێبەری 2 ساڵ شەڕی غەززە کە درێژترین شەڕ لە مێژووی ئیسرائیل دێتە ئەژمار، بودجەی بەشەکانی پەروەردە، تەندروستی، خۆشبژێوی و ژێرخانەکان بە شێوەیەکی بەربڵاو کەم ببێتەوە و خەسارێکی گەورەی دیکە لە گەشەی ئابووری بدرێت.
بەرپرسانی بەناوبانگی وەزارەتی دارایی ئیسرائیل هۆشداری دەدەن کە پێکدادانی نوێ لەگەڵ ئێران دەبێتە هۆی خەساری نوێ لە باڵەخانە و ژێرخانەکانی ئەو ڕژیمە.
وەزارەتی دارایی ئیسرائیل سەبارەت بە تێچووە قورسەکانی شەڕ لەگەڵ ئێران هۆشداریی دا.
Your Comment