٢٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ١٣:٢٧
Source: Mehrnews
ئێران چۆن هەورەکان دەخاتە گریان

هەڵمەتی سپا بۆ پیتاندنی هەورەکان نیشانەیەک ئەرێنی لە چوونی هێزە سەربازیەکان بۆ نێو بەڕێوەبەرایەتی قەیرانە ژینگەیەکانە و دەتوانێت ببێتە هۆی بووژانەوەی سەرچاوە ئاویەکان.

لە جەرگەی یەکێک لە چڕترین وشکەساڵیەکانی ئەم دواییە کە زۆربەی بەنداوەکانی ئێرانی گەیاندووەتە سنووری قەیران، هێزی هەوافەزای سپای پاسداران بە جێبەجێ کردنی هەڵمەتێکی بەربڵاو بۆ پیتاندنی هەورەکان، هاتووەتە مەیدانی بەرەنگار بوونەوەی کەم ئاویەوە. لە 24ی خەزەڵوەرەوە تا ئێستا، گەشتە لێزانیەکانی سپا لە ناوچە سەرەکیەکانی وڵات، هیوا بە بەرز بوونەوەی 18 بۆ 25 لەسەدی بارینی زیاد کردووە بەڵام کارناسان جەخت دەکەن کە ئەو تەکنۆلۆژیایە تەنیا ئامێرێک یارمەتیدەرە و ناتوانێت قەیرانی بنەڕەتی ئاوی ئێران بە تەنیایی چارەسەر بکات.


بە پێی ڕاگەیاندنی پێوەندیە گشتییەکانی هێزی هەوافەزای سپای پاسداران لە 27 ی سەرماوەزی 1404، هەڵمەتی پیتاندنی هەورەکان لە 24ی خەزەڵوەرەوە دەستی پێکردووە و تا کۆتایی بەهاری 1405 درێژەی دەبێت. هەروەها ڕاگەیێندراوە کە داکۆکی لەسەر سێ ناوچەی سەرەکی کراوە: دەڤەری دەریاچەی ورمێ، پارێزگاکانی یەزد و تاران و ئەلبورز و قەزوێن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha