نوورەدین بابا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ڕژیمی جۆلانی ڕایگەیاند کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک سەر بە هێزە دەرەکیەکانن و لە داڕشتنی هاوکێشە نوێیە مەیدانیەکان شکستیان هێناوە.
ناوبراو زیادی کرد کە ئەو لە نێوان ئەو هێزانە، هێزی بیانی هەیە کە بۆ شکستی هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی ناوخۆیی هەوڵ دەدەن. ئەوان هاووڵاتیانی سووریایی دەڕفێنن و وەریان دەرگرن و هەروەها مادەی هۆشبەر قاچاخ دەکەن.
ئەلبابا وتی کە هێزەکانی هەسەدە هێرش دەکەنە سەر دژبەرەکانی خۆیان و خانووەکان لە حەلەب دەکەنە ئامانج. دەوڵەتی سووریا و ئەرتەشی ئەو وڵاتە بۆ سەرجەم سیناریۆکان لە بەرانبەر هەسەدە ئامادەن.
شەوی ڕابردووش هەواڵنێری ئەلجەزیرە ڕایگەیاند کە پێکدادانەکان لە دەڤەری گەڕەکی ئەشرەفیە بە شێوەی بەردەوام لە نێوان هێزەکانی جۆلانی و هەسەدە درێژەی هەیە.
هاوکات لەگەڵ چڕ بوونەوەی پێکدادانەکان لە نێوان ڕژیمی جۆلانی و هێزەکانی هەسەدە لە سووریا وەزارەتی ناوخۆی ئەو ڕژیمە هەڕەشە لە ئەو هێزانە دەکات.
Your Comment