شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا لە گردبوونەوەی فاتمیون وتی: دەوڵەت بەرپرسە لە سەقامگیرکردنی سەروەری و سەربەخۆیی لوبنان و بەرخۆدان لەپێناو ڕاپەڕاندنی ڕێککەوتنی ئاگربڕ، بەتەواوی پابەندی بەڵێنەکانی بووە و پاڵپشتی لە دەوڵەت کردووە. بەڵام لە دوای ئاگربڕی 27ی نوامبێر هەنگاومان ناوەتە قۆناغێکی نوێ کە پێویستی بە هەڵوێستی جۆراوجۆرە.
وتیشی: هێرشەکانی ئیسرائیل مەترسییە بۆ سەر لوبنان و ئێمە و بەرگری لە بەرامبەر دوژمنان هەنگاوێکی ئاوارتەیە. دەسکەوتەکانی بەرخۆدان بە ئازادکردن هەڵدەسەنگێندرێت و بەرخۆدان بە بەرخۆدان و بەرگریی 17 ساڵەی لە بەرامبەر دوژمنان لە ئاستی جیهانیدا بە ئاوارتەیەک دێتە ئەژمار.
شێخ نەعیم جەختی لەوەش کرد: دەوڵەت و ئەرتەش دەبێ بەرگری بکەن لە بەرامبەر دوژمنان و بەرخۆدان پاڵپشتی ئەوانە و ئامادەی هاوکاریی تەواو لەگەڵ ئەرتەشی لوبنان. بەڵام ئەگەر ئیسرائیل هێرش بکات، ئایا ئێمە دەبێ چەک دابنێین؟ چونکە بەرخۆدان بە ستراتژییەکی بەرگرانە، پشتگیری دەکات لە هێز و بەرخۆدانی لوبنان و دژی تەسلیم و سەردانەواندن بۆ ئەمریکا و ئیسرائیلە و لەئەگەری تەسلیمبوون لوبنانێک نامێنێتەوە و دۆخی سووریا نمانەیەکە لەوبارەیە.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا هوشداری دا: تام باراک بەدوای تەڤڵبوونی لوبنان بە سووریا و بزرکردنی کەمینەکانە. بەهۆی ئیسرائیلەوە، موسڵمان و مەسیحی چیتر جێیەکیان لە لوبناندا نابێت و ئەگەر لوبنان تەسلیم بێت، مێژووی دەسڕێتەوە و بێ داهاتوو دەبێت.
ناوبراو جەختیشی کرد: دەست لە هەڤیازیدان هەڵبگرن، ئایا گوێتان لە لێدوانەکانی باڵوێزی ئەمریکا نەبوو کە پرسی دانوستان و هێرشەکانی ئیسرائیلی لێک جودا کردەوە، بەڵام دانوستانێکی ئاوا بەکاری چی دێت، کاتێک لە ژێر زەبری هێرشەکاندا بمێنینەوە.
Your Comment