١٣ کانونی یەکەم ٢٠٢٥ - ٢٠:٤٦
Source: Mehrnews
پەیامی سەرکۆنسولی ئێران بۆ بەرهەم ساڵح

سەرکۆنسولی ئێران هەڵبژاردرانی دوکتۆر بەرهەم ساڵح بۆ سەرۆکایەتی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی پیرۆزبایی کرد.

 فەرامەرز ئەسەدی لە پەیامێکدا، وێڕای پیرۆزبایی بە دوکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، ڕایگەیاند: هەڵبژاردرانی شیاوی بەڕێزتان بۆ سەرۆکایەتی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیشاندەری ئاستی باڵای لێهاتوویی زانستی و ئەزموونی بەڕێوەبەریی بەنرخی بەڕیزتانە.

ڕاشیگەیاند: هیوادارم هەر وەک ڕابردوو، لەو بەرپرسایەتییەشدا سەرکەوتوو و سەربەرز بن.

شایانی باسە، دوکتۆر بەرهەم ساڵح لەمدواییەدا بۆ سەرۆکایەتی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژاردرا کە بە دووەمین پۆستی گرینگ لە پێکهاتەی ئەو ڕێکخراوە دێتە ئەژمار و بۆ دووەم جارە کەسێک لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوین، بۆ ئەو پۆستە دیاری کراوە.

Your Comment

You are replying to: .
captcha