١٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ١٢:٣٩
Source: Mehrnews
ئاشتی تورکیا و پەکەکە پەیوەندی بە کوردستانی سووریا چییە؟

گۆڕانکاریەکانی یەکاڵی ڕابردوو نیسانی دەدات کە ڕەوتی ئاشتی نێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە، بە پێچەوانەی چاوەڕوانی ئەنقەرە، تەنیا لە بەشی تورکیاییدا ڕێگای هاوئاهەنگی تێپەڕاندووە و لە بەشی سووریا تەواو نایەکسانە و بە پێچەوانەی پەکەکە، هەسەدە نایەوێت چەک دابنێت.


 لێدوانی بەرپرسانی تورکیا لە مانگە سەرەتاییەکانی ڕەوتی ئاشتی نیشانی دەدات کە ئەو ڕەوتە دوو لایەنی هەیە: یەکێک لە ناوخۆی تورکیا و ئەوی دیکە لە سووریا و لە ڕوانگەی ئەنقەرەوە ئەو دوو لایەنە ئەبێ بە شێوەی یەکسان بچێتە پێشەوە.

بە پێی تێگەییشتنی ئەنقەرە، مەرجەکانی ئەو ڕەوتە ئاوەها بوو: پەکەکە و هەسەدە ئەبێ هەڵبوەشێنەوە و چەک بکرێن و کوردەکان لە تورکیا و سووریا لە پێکهاتەی فەرمی حکومەت و کۆمەڵگای نەتەوەیی ئاوێتە بن. هەروەها هیچ جۆرە لامەرکەزیەتێک لە سیستەمی ئیداری دوو وڵاتەکە نابێت قبووڵ بکرێت.

بەڵام تەنانەت ڕوانینێکی گشتی بە گۆڕانکاریەکانی 12 مانگی ڕابردوو نیشانی دەدات کە ڕەوتی ئاشتی لە تورکیا و سووریا نە یەکسانە و نە چاوەڕوانی دەکرێت لە داهاتوویەکیی نزیکدا یەکسان ببێتەوە. لە حاڵێکدا کە ئەو هەوڵانەی کە پەکەکە ئەنجامی داوە تا ڕادەیەکی زۆر بە پێی چاوەڕوانی حکومەتی تورکیا چووەتە پێشەوە، هەسەدە و کوردی سووریا مەودایەکی زۆریان لەگەڵ خواستەکانی ئەنقەرە هەیە. سەرەڕای نەبوونی پێکدادان لە نێوان هەسەدە و هێزەکانی دیمەشق، ئەو گرووپە هیچ نیشانەیەکی لە ئامادەبوون بۆ چەک دانان یان هەڵوەشانەوە نیشان نەداوە.

هەرچەندە هەنگاوەکانی پەکەکە تا ڕادەیەک بووەتە هۆی ڕەزامەندی حکومەتی تورک، بەڵام دۆخی کوردستانی سووریا جیاوازە. سەرەڕای ئەوەی کە نێوان هەسەدە و هێزەکانی جۆلانی پێکدادانی جیدی ڕووی نەداوە، هەسەدە هیچ پلانێکی بۆ دانانی چەک نییە. بەرپرسانی هەسەدە بەردەوام ڕایانگەیاندووە کە سەربەخۆییان ناوەێت و دەیانەوێت ببنە بەشێک کە حکومەت و گەلی سووریا. بەڵام هاوکات جەخت دەکەن کە نە چەک ڕادەست دەکەنەوە و نە پێکهاتەی ئیدارەی خۆسەر هەڵدەوەشێننەوە و نە شوناسی کوردی لە چوارچێوەی شوناسی نەتەوەیی سووریا لەناو دەبەن.

ئاساییە کە تورکیا ناڕازی بێت لە ئەو ناهاوئاهەنگیە. ئەنقەرە هۆشداریی دایە هەسەدە کە پابەندی ڕێککەوتنی 10ی مارس بێت و لە نێو دەسەڵات ئاوێتە بێت. بەڵام گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییەی سووریا نیشانی دەدات کە ئەو نایەکسانیە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەناو ناچێت.

ڕاستیەکانی سووریا

ناڕوون بوونی دەقی ڕێککەوتنی 10ی مارس ئیزن دەداتە هەسەدە کە لەسەر لێکداندەوەی خۆی لە ئەو ڕێککەوتنە داکۆکی بکات بە بێ ئەوەی کە ڕاستەوخۆ بەندەکانی پێشێل بکات.

جگە لەە ئەوە کوشتوبڕەکانی ئەم دواییە لە سووریا و پێکدادان لە نێوان درۆزیەکان و هێزەکانی سەر بە ڕژیم لە سوەیدا، نیشانیان داوە کە نیگەرانیە ئەمنیەکانی هەسەدە بێ بنەما نییە و نابێت متمانە بە دەسەڵات بکرێت.

ڕاستیەکانی سووریا ڕوونی دەکاتەوە کە هەسەدە ناتوانێت ڕێگای پەکەکە لە تورکیا بە ئاسانی دووپات بکاتەوە:

1. ڕاستیی سیاسەت: پێکهێنانی یەکگرتوویی نەتەوەیی ڕاستەقینە لە دەوری بیرۆکەی هەیئەت تەحریرولشام نامومکینە.

2. ڕاستیی ئیدئۆلۆژیک: درزی ئیدئۆلۆژیک لە نێوان کورد و HTS زۆر قووڵە. کورد لە سووریا بەدوای سووریایەکی سێکۆلار و لامەرکەزیە بەڵام ڕژێمی جۆلانی خوازیاری کۆماری عەرەبی ناوەندگەرا بە جێبەجێ کردنی شەرعیەتە.
3. ڕاستیی سەربازی: ڕژیمی شەرع توانای پێویستی بۆ بەرەنگار بوونەوەی کورد نییە و ناتوانێت دەسەڵاتەکەی لەوێ سەقامگیر بکات.

4. ڕاستیی ژێئۆپۆلیتیک: هاوکێشەی دەسەڵاتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە سووریا، دەسەڵاتداری سووریای ناوەندگەرای ژێر ڕکێفی شەریعەت قبووڵ ناکات. نە ئیسرائیل و نە سیکەی ئەکتەرە نسەرەکیەکان ئەو مۆدێلە قبووڵ ناکەن.


وەڵامی تورکیا

بە پێی لاواز بوونی پێکهاتەی ڕژیمی سووریا کە هێرشەکانی ئیسرائیلیش دوو ئەوەندە لاوازی کردووەتەوە، تورکیا بە سەختی دەتوانێت ئەو ڕژێمە ناچار بە کۆتایی هێنان بە کارر لە دژی هەسەدە بکات.

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە: ئایا تورکیا ئەو نایەکسانیە قبووڵ دەکات؟ ئەگەر بەڵێ، تا کەی؟

ئەگەر چاوەوڕوانیەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا نەیێتە دی، چوار ڕێگا لەبەردەم ئەنقەرەیە:

هان دانی ڕژێمی شەرع بە هێرس بۆ سەر هەسەدە.

دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی تورکیا بۆ لەناوبردنی هەسەدە و ئیدارەی خۆسەر.

قبووڵ کردنی نایەکسانی و هەوڵ بۆ پێوەندی هاوکات لەگەڵ کوردەکان و عەرەبەکانی سووریا.

کەم کردنەوەی چاوەڕوانیەکان و قبووڵ کردنی ڕاستیە نوێیەکانی سووریا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha