ڕژێمی زایۆنی لە کاتی هێرش بۆ سەر خاکی ئێران چەندین جار ئاسمانی عێراقی بەزاندووە و ئەم پرسە لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە ڕەخنەی لێ گیراوە.
سودانی ڕایگەیاند: پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق له لایەن ڕژێمی زایۆنیستی هێرش بۆ سەر سەروەری عێراق و پێشێلکردنی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکانه. ئێمە سکاڵایەکی فەرمیمان لەو بارەیەوە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایش کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: عێراق دیپلۆماسییەکی هاوسەنگی گرتووەتەبەر و پەیامەکانی بە دۆستانی گەیاندووە سەبارەت بە مەترسیی دۆخی ناوچەکە و ئەوەی کە سەروەری ئێمە جێگەی گفتوگۆ نییە.
ئەلسودانی بە ئاماژە بە زیادەڕۆیی کاربەدەستانی ئەمریکی و زایۆنیستی جەختی کرد: هەوڵدان بۆ داڕوخانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاکامێکی مەترسیداری بۆ هەموو ناوچەکە دەبێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە: فراوانکردنی بازنەی شەڕەکە دەتوانێت زیان بە ئاسایش و سەقامگیری عێراق بگەیەنێت و کاریگەری لەسەر دابینکردنی وزە و هەناردەکردنی نەوت بۆ وڵاتانی ناوچەکە هەبێت.
Your Comment