٢٦ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٢:٣٠
Source: Mehrnews
ئەمریکا: دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران چاک دەکرێتەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەپێچەوانەی بۆچوونی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، وتی: دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئیسفەهان چاک دەکرێتەوە.

 مارکۆ ڕۆبیو، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەپێچەوانەی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کە وتبووی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بە یەکجاری لەناوچوونە، دەڵێ: دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئیسفەهان چاک دەکرێتەوە.

ڕۆبیو ئیدعاشی کرد: گومانێک لەوەدا نییە کە ئێمە زیانێکی قورسمان بە پلانی ئەتۆمیی ئێران گەیاندووە و دواتر لەوبارەیەوە زیاتر دەدوێم.

Your Comment

You are replying to: .
captcha