٢٢ حوزەیران ٢٠٢٥ - ١٣:٤٥
Source: Mehrnews
ترامپ: ئامانجی ئەمریکا لەناوبردنی تواناکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم بوو

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: هێرشەکان سەرکەوتنی سەربازی بوون. دامەزراوە سەرەکییەکانی پیتاندنی ئێران لەناوچوون.

دۆناڵد ترامپ ڕایگەیاند: ئێران دەبێت ئاشتی بکات، ئەگینا هێرشەکانی داهاتوو هێندەی تر وێرانکەر دەبن.

ترامپ پاگەندەی کرد: هەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوی لەناوچوونە.

وتیشی: ئامانجی ئەمریکا لەناوبردنی تواناکانی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم و پێشگرتن لە هەر هەڕەشەیەکی ئەتۆمی بوو.

زیادیشی کرد: ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ نەتانیاهۆ کارمان کرد.

ترامپ ئیدیعای کرد: ئامانجی تریش هەیە، [ئێران] یان دەبێت ئاشتی بکات، یان ئەم بابەتە ئازار و مەینەتی بۆ ئێران دەهێنێت.

ترامپ بەردەوام بوو لە هەڕەشە دووبارە و بێماناکانی و بانگەشەی ئەوەی کرد: ئەگەر ئێران ئاشتی نەکات، هێرشەکانی داهاتوو زۆر گەورەتر دەبن.

Your Comment

You are replying to: .
captcha