١١ کانوونی دووەم ٢٠٢١ - ١١:١٢
سێ سەربازی تورکیا لە ئامەد کوژران و بریندار بوون

لە پێکدادانی سەربازانی تورکیا و پەکەکە لە پارێزگای کوردنشینی ئامەد، سەربازێکی تورکیا کوژرا و دوو سەربازی دیکە بریندار بوون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لە پێکدادانی هێزەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە پارێزگای ئامەد، سەربازێک کوژراوە و دوو سەربازی دیکە بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی مێدیا تورکیاییەکان، ئەو پێکدادانە لە گوندەکانی دەڤەری لیجە لە پارێزگای کوردنشینی ئامەد ڕووی داوە و ئەفسەرێکی جەندەرمەی تورکیا لە ئەو پێکدادانە کوژراوە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند ئۆپراسیۆنەکان دژی پەکەکە لە ئەو ناوچە و سەرجەم ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا درێژەی هەیە.