به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەید حەسەن نەسروڵا لە لێدوانێکدا لە ساڵوەگەڕی تیرۆری سەردار قاسم سولەیمانی وتی: ئێران لاواز نییە و دەتوانێ کاردانەوەی سەربازی نیشان بدات.
سەید حەسەن نەسروڵا لە سەرەتای قسەکانیدا بە ئاماژە بە رووداوی شەهید کرانی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوومەهدی موهەندیس، وتی: ئەم ڕووداوە لە مێژوودا بە هۆی مەزڵوومیی و پاشهاتەکانی و دەرەنجامەکانی لە سەر ناوچەکە، دەمێنێتەوە.
ئێران پشتیوانی لوبنان لە بەرەنگاریی ئیسرائیل
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە پشتیوانی ئێران لە لوبنان ڕایگەیاند: بەرخۆدان پشتیوانی لوبنا لە بەرەنگاریی لە گەڵ ئیسرائیل بوو لە چوارچێوەی هاوکێشەی زێریندا و پاسەوانی مافی لوبنان و دەسەڵاتەکەیە.
نیگەرانی زایۆنییەکان و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچە
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا زیادی کرد: نیگەرانی گەورەی ئەمڕۆ لە ناوچەکە و وڵاتانی کەنداوای فارس هەیە و ئیسرائیل بە هۆی ساڵوەگەڕی شەهادەتی فەرماندەکانی بەرخۆدان، ئامادە باشیی ڕاگەیاندووە.
تەنگژە لە ناوچەکە خەریکە توندتر دەبێتەوە و ئێمە نازانین ئەم ڕووداوە بە کوێ دەگات.
ئێمە دەزانی هەرەشە بکەینە دەرفەت
ئەوەشی وت کە هەندێ پێیان وایە کە ئێران بۆ کاردانەوە پشت بە دۆستەکانی دەبەستێت بەڵام ئێران نایەوێت، ئەگەر بیەوێت کە کاردانەوە نیشان بدات، کاردانەوەی سەربازی یان ئەمنیەتی دەبێت.
دۆستانی ئێران خۆیان بڕیار دەدەن ئەگەر بیانەوێت کاردانەوەینا هەبێت بە جەنایەتی تیرۆر. ئێران لاواز نییە بەڵکوو بەهیزە و بڕیار دەدات کە کەی و چ کاتێک کاردانەوەی هەبێت .
جەختیشی کرد: بەرەی بەرخۆدان ئەم خەسارە گەورەیەی تاقەت هێنا. ئەمریکا پێیوا بوو کە تیرۆری حاجی قاسم ، ئێران و بەرەی بەرخۆدان لاواز دەکات بەڵام ئێمە دەزانین کە چۆن هەڕەشە بکەینە دەرفەت.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە ڕوو لە ئەمریکا و ئیسرائیل و پیلانگێرەکان دەڵێم کە بە هەر ڕێژەیەک ئێوە فەرماندەکانی ئێمە بکوژن، ورەی ئێمە زیاتر بەرز دەبێتەوە. ئەوەی کە پێیوایە بە کوشتن، شەڕ و تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژەکان دەتوانێ ئیمە لاواز بکات، لە وەهم دایە.
سەربازانی ئەمریکا لە سەر ڕێگای چوونە دەرەوە لە عێراق
سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند: دروشمی چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە نەدەبوو دروشم ئەگەر حاج قاسم سولەیمانی تیرۆر نەدەکرا. شەهادەتی ئەو دوو فەرماندە سەربازانی ئەمریکایی بردە سەر ڕێگای چوونە دەرەوە.