به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە ماڵپەڕی ماڵی کتێبی کوردی، شانۆنامەی «دۆزەخ»، یەكێكە لە شانۆنامە هەرە دیارەكانی نووسەر و بیرمەند و فەیلەسووفی فەرەنسایی ژان پۆڵ-سارتەر، كە لە دوادواییەكەی ساڵی ۱۹۴۳ و سەرەتای ساڵی ۱۹۴۴ لە دەورانی داگیركردنی ئەڵمان بۆ فەرەنسا نووسراوە و هەر لە سەردەمی داگیركردنی ئەڵمانیاش، بۆ یەكەمجار لە ئایاری ساڵی ۱۹۴۴ پێشكەش كراوە.
کتێبی «دۆزەخ»، ژان-پۆل سارتەر، وەرگێڕانی لەفەرەنسییەوە دوکتۆر نەجاتی عەبدوڵڵا ئەنجامی داوە و چاپەمەنی جەمال عیرفان، لە سلێمانی چاپی کردووە.
شانۆنامەی (دۆزەخ)، كە سێیەمین كاری شانۆیی سارتەرە، توانی سەركەوتنێكی ناوازە بەدەست بهێنێت. لەكلاوڕۆژنەی ئەم شانۆنامەیەدا سارتەر دەیەوێ لەبارەی (بوون)ی ئینسانیی بدوێت و لەڕێگەی تەنیا سێ كاراكتەری سەرەكی، كە لە سێ ناوەندی جیاوازەوە هاتوون و هیچ كامێكیشیان هەمان چەشە و هەمان بیروباوەڕیان نییە و بریتین لە : گارسین، ئینەس و ئیستێل، كە بە مردوویی لەناو ژوورێكی دەورانی ئیمپراتۆریای دووەمی فەرەنسادا دەژین، ئەم شوێنە هیچ پەنجەرە و ئاوێنەیەكی تێدا نییە و تەنیا یەك دەرگەی هەیە، بەڵام ئەویش لەدیوی دەرەوەڕا كلیل دراوە و بەڕاستی شوێنەكە دۆزەخە و هەموو بەیەكەوە لەژێر یەك بنمیچدا دەژین.
342/