٣١ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢١
6390 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 128 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 6390 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 128 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 55 هەزار و 223کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا  یەک ملیۆن و 225 هەزار و 143 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا 988 هەزار و  838 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.