٢٨ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٠:٠٠
شێوە نووسینی برەیل بۆ زمانی کوردی ئامادە کرا

کۆمەڵێک لە چالاکانی زانستی و فەرهەنگی نابینا بە هاوکاری زانکۆی کوردستان شێوە نووسینی برەیلیان بۆ زمانی کوردی ئامادە کردووە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  نابینایانی زانکۆی کوردستان بە پێکهێنانی ناوەندێک لەژیر ناوی سۆما پێک هاتوون تا بۆ باشتر کردنی دۆخی پەروەردە و لێکۆڵینەوەی نابینایان هەوڵ بدەن. ئەو ناوەندە بە پشتیوانی توێژینگەی کوردستان ناسی شێوە نووسینی برەیل بۆ نووسینی کوردی ئامدە دەکەن.

ئەنجامی تێکۆشانی ئەو گرووپە لە مانیفێستێک لەژێر ناوی " ستاندارد کردنی برەیلی کوردی" پێشکەش کراوە.

ئاڵبەت پێشتریش کەسانێک لە ئێران و تورکیا یا هەرێمی کوردستان لە ئەو بوارەدا هەوڵیان داوە.