١٤ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١١:٥١
ژن و پیاوێکی ئێرانی ٣٠٠ ملیار ڕیاڵ بۆ گەشەی زانستی ناڤۆکی وەقف دەکەن

دوو هاوژینی ئێرانی کە خودا سامانی زۆری پێیان داوە، بەڵام بێ منداڵن بڕیاریان داوە سروەتی خۆیان لە ڕێگای خێرخوازیدا خەرج بکەن.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ئەو ژن و مێردە کە خەڵکی شاری نوور سەر بە پارێزگای مازەندەران لە باکووری ئێرانن، تا ئێستا پارەیەکی زۆریان لە رێگای یارمەتی بە قوتابیانی دەست کورت، ڕێوڕەسمی ئایینی، بەرنامەی تەندروستی و جادەسازی بەخشیوە.

ئێستاش ئەو ژن و پیاوە خێرخوازە دوای تیرۆری شەهید موحسێن فەخری زادە زانای ناڤۆکی ئێران بڕیاریان داوە کە ٥ هەزارمەتری دووجا زەوی کشتوکاڵی برێنج و دوو دانگی کارخانەی کوتانی برێنج لە ڕێگای گەشەی زانستی ناڤۆکی دابنێن.

ئەو پیاوە خێرخوازە دەڵیت ژیان و ماڵ و گیانم لە ڕێگای ئیسلام دەدەم و ئەگەری دوژمنان سەردار سولەیمانی و فەخری زادەیان لە ئێمە سەندووە ئێمەش ماڵمان لە ڕێگای بەردەوام بوونی ڕێگای ئەوان دەدەین.

بڕی ئەو داراییە کە ئەو پیاوە لە ڕێگای گەشە و لێکۆڵینەوەی زانست یناڤۆکی دایناوە بەرابەرە لەگەڵ ٣٠٠ ملیار ڕیاڵ.

342/