به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە ئامادەبوونی گرووپە جەهادی و پزیشکە بەسیجییەکان، گەڵاڵەی چاوپێکەوتنی بەخۆڕایی خەڵکی گوندەکانی ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە بەڕێوە چوو.
فەرماندەی بەسیجی سوپای سنە لە پەراوێزی بەڕێوە چوونی ئەو گەڵاڵە ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٠ گرووپی جەهادی بریتی لە پزیشک و کادیری دەرمانی بەسیجی سەردانی ناوچە جیاجیاکانی ئەو شارەیان کردووە.
سەرهەنگ حەسەن عەسکەری زیادی کرد: هاوکات لەگەڵ هەفتەی بەسیجیش ئەو گرووپە جەهادیانە دەنێردرێنە گوندەکانی سنە و لە ئەو پێوەندییەشدا دوێنێ گرووپێک بریتی لە پزیشکی لێزان لە بواری ژنان و لێزانی بواری منداڵان نێردرانە دوو گوندی تووار مەڵا و عەلی ئاباد لە بەشی کەڵاتەرزان.
ناوبراو وتیشی: جگە لە چاوپێکەوتنی لەخۆڕایی نەخۆشەکان لە ئەو ناوچە، دەرمانی لەخۆڕاییش دراوەتە نەخۆشەکان.
342/