به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سهركهوت شهمسهدین لهڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهی به تێپهڕاندنی یاسای قهرز له پهرلهمانی عێراقدا و دهڵێت: "ئەوەی دوو ساڵە لەو بەغدایە ئێمە و هاورێکانمان هاواری بۆ دەکەین و لە پێناوی تێدەکۆشین و بەرپرسە ملهوڕەکانی پارتی و یەکێتیمان لە مەترسییەکانی ئاگاداردەکردەوە ئەمرۆ ئەنجامەکەیمان بینی".
دهشڵێت: "ئەمرۆ تۆی موچەخۆر کە لە خەو هەڵدەستی بەرهەمی سیاسەتی تاڵانکردنی نەوت لەلایەن پارتی و یەکێتی دەچنیتەوە کە هیچ نەبوو جگە لە ملیاردێرکردنی دوو بنەماڵەی حوکمڕان و رەجاڵکردنی فرمانبەران".
سەرکەوت شەمسەدین بە ئاماژە بەوەی کە یاسای قەرز تێپەری، بەهۆی قوماری نەوتەوە پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کەوتە تونێلێکی تاریکەوە وتوویەتی: ئێمە دوو ساڵە کار بۆ پرسی موچەی فەرمانبەران ویەکلایی کردنەوەی مەلەفی نەوت و دەرهێنانی لەدەستی چەتەکانی کوردایەتی دەکەین تا نەگەین بە ئەمرۆ.