٩ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٠٤
هێرشی داعش بۆ سەر بەغدا/ 11 کەس کوژران

چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی "سەحوە" و سوپای عێراق لە ناوچەی رزوانیە لە رۆژئاوای بەغدای پایتەخت و بەهۆیەوە 5 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 6 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ هێرشەکەی شەوی رابردو لەرێگەی بۆمبی دەستی و چەکدارییەوە گردبوونەوەیەکی هاووڵاتیانی بۆ پشتیوانی هێزە ئەمنییەکان و تاوەرێکی سەر بە سوپای عێراقی لە ناوچەی رزوانیە لە رۆژئاوای بەغدای پایتەخت کردوەتە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە ئەنجامدراوە و نازانرێت سەرچاوەی هێرشەکە و شوێنەکەی لەکوێوە بووە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنەکە و دۆخی ئەمنی ناوچەکە لەئێستادا کۆنتڕۆڵکراوە.

لەرووداوێکی هاوشێوەدا دوێنێش چەکدارانی نەناسراوە هێرشیانکردەسەر تاوەرێکی چاودێری سوپای عێراق و هێزەکانی سەحوە لە ناوچەی رزوانیە لە رۆژئاوای بەغدا.