به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی جۆبایدن و جێگرەکەی کرد و رایگەیاند: هیوادارە بەیەکەوە کاربکەن بۆئەوەی هاوبەشی و پەیوەندییە دولایەنەکانیان بەهێزتر بکەن.پ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "لە ناخی دڵمەوە پیرۆزبایی لە جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراو و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی هەڵبژێردراو دەکەم بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا"
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هیوادارین بەیەکەوە کاربکەین بۆئەوەی هاوبەشی و پەیوەندییە دولایەنەکانمان بەهێزتر بکەین".