٤ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١١:٠٢
تیرباری مووشەکی سوپای پاسداران پەردەی لە سەر لادرا

سیستەمی ئۆتۆماتیک و زیرەکی هاویشتنی بەردەوامی مووشەکە باڵستیکەکانی هێزی ئاسمانیی سوپا(تیربار مووشەکی) ڕوونوێنی کرد.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بە ئامادەبوونی سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، ئەمڕۆ چوارشەمە، پەردە لە سەر سیستەمی هاویشتنی مووشەکی باڵستیکی دوور بڕ کرا.

 سەرلەشکەر سەلامی لەمبارەوە وتی: هاویشتنی مووشەکی ئێمە دوژمن دەخاتە لەرزە و هێزی مووشەکەکانی ئێمە ، زامنی پاشەکشێ دوژمنەکانە.

 جەختیشی کرد کە ئەم پێشکەوتنە بەرگریی متمانە پێکراوی نیزامی ئێمەیە و هێزێکی گەورەیە کە بەوە ئیرادەی سیاسی نیزام بە دوژمن نیشان دەدرێت و ئەگەر پێویست بکات بە سەر دوژمندا دەسپێت.

342/