بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەڕانسا، ئانتۆنی لیک بەڕێوەبەری کارگێڕیی یونیسێف رۆژی سێ شەممە وتی، لەو هەژمارە 28 میلیۆن زارۆک بە هۆی توندوتیژی و تێکهەڵچوون بێ ماڵ و حاڵن و 10 میلیۆنیشیان ئاوارەن.
هەروەها یەک میلیۆن زارۆکیش پەنابەرن کە دۆخی ئاوارەییان خەریکی تاوتوێ کردنە.
ئەو کاربەدەستەی یونیسێف وتی، 17 میلیۆن زارۆکیش لە وڵاتی خۆیان ئاوارەن کە دەستیان ڕاناگا بە هیچ چەشنە ڕاژەکارییەکی گرنگ بۆ ژیان.
یونیسێف ڕایگەیاند، نزیکەی 20 میلیۆن زارۆکیش ماڵی خۆیان بە هۆکاری جۆراوجۆری وەک هەژاری و توندوتیژی لە دەست داوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی یونیسێف زارۆکان یەک لەسەر سێی حەشیمەتی جیهان پێک دێنن و ئەوەش لە حاڵێک دایە کە نیوەی ئاوارەکانی جیهانیش مناڵن...
کۆتایی کورتە نامە/310